كازمی‌: مافی‌ خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ به‌پێی‌ ده‌ستور پارێزراوه‌

هەواڵی / 20/5/2020 89 جار بینراوە

كازمی‌: مافی‌ خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ به‌پێی‌ ده‌ستور پارێزراوه‌

شه‌ن پێس:
له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر, سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نوێی‌ عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ ووڵات, مافی‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ پارێزراوه‌.
(مصگفی‌ كاڤمی‌)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نوێی‌ عێراق نوسیویشیه‌تی‌: من سوپاسی ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ خێرایه‌ی‌ بۆ ئازادكردنی‌ پارێزه‌ره‌كانی‌ شاری‌ دیوانیه‌ و خۆپیشانده‌ره‌كانی‌ شاری‌ كوت, كه‌ دوێنێ‌ ده‌ستگیركرابوون.
كازمی‌ ووتوشیه‌تی‌: من جارێكی‌ دیكه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستور مافی‌ خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ له‌ ووڵاتدا پارێزراوه‌ و پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان, خۆپیشانده‌ران و موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ و تایبه‌تیش بپارێزن.


زۆرترین بینراو