گه‌وره‌ زانایانی‌ سعودیه‌ باس له‌ دروستیی ده‌ركردنی‌ سه‌رفیتر به‌ پـاره‌ ده‌كه‌ن

هەواڵی / 20/5/2020 355 جار بینراوە

له‌پاش چه‌ندین ده‌یه‌ له‌ ته‌حریمكردنی‌
گه‌وره‌ زانایانی‌ سعودیه‌ باس له‌ دروستیی ده‌ركردنی‌ سه‌رفیتر به‌ پـاره‌ ده‌كه‌ن

شه‌ن پرێس:
لیژنه‌ی‌ باڵای‌ فه‌توای‌ ووڵاتی‌ سعودیه‌ داوای‌ پێویستیی دووباره‌ چاوخشانه‌وه‌ی‌ به‌ بابه‌تی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ی‌ به‌ خۆراك و گۆڕینی‌ بۆ پاره‌ (دراو) كردووه‌, ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پێویستیی ئه‌مڕۆی‌ هه‌ژاره‌كان به‌ پاره‌ و پێویستیه‌كانی‌ تری‌ ژیان وه‌ك له‌ خـواردن, هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ژاره‌كان ئاسانتر ده‌توانن خۆراكیان ده‌ستبكه‌وێت.
له‌پاش چه‌ندین ساڵ, شێخ (دكتۆر. عبدالله المگلق)ی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌وره‌ زانایانی‌ سعودیه‌ و ڕاوێژكاری‌ دیوانی‌ پاشایه‌تی‌ ئه‌و ووڵاته‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌بوون كیسه‌ برنجی گه‌وره‌ی‌ خێرخـوازان, كه‌ له‌بری‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ وه‌ریان گرتووه‌, فرۆشتوویانه‌ته‌وه‌ به‌ (230) ریالی‌ سعودیی‌, واته‌ كه‌متر له‌ (70) ریالی‌ نرخی‌ خۆی‌, ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پێویستیی زۆریان به‌ پاره‌, كه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ هیچ ڕێگرییه‌ك له‌وه‌ نه‌بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و بۆچوونه‌ فیقهیه‌ی‌ كه‌ ڕێگه‌ ده‌دات به‌ پێدان و ده‌ركردنی‌ زه‌كانی‌ سه‌رفیتره‌كانمان به‌ پاره‌ له‌بری‌ خۆراك.
له‌ماوه‌ی‌ چه‌ندین ده‌یه‌ی‌ ڕابردوودا هه‌میشه‌ فه‌توای‌ ئه‌وه‌ ده‌درا كه‌ ناكرێ و دروست نیه‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌ پاره‌ ده‌ربكرێت و جه‌ختی‌ لێده‌كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌بێت به‌ خۆراك بێت, چونكه‌ ته‌نها كه‌مێك له‌ مه‌زاهیبه‌كان و زانایان ڕێگه‌یان به‌وه‌ده‌دا كه‌ ئه‌و زه‌كاته‌ به‌ پاره‌ ده‌ربكرێ و بدرێته‌ هه‌ژاران, به‌ڵام له‌ئێستادا ورده‌ وورده‌ خه‌ریكه‌ زانایان زیاتر ئه‌وه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ ئه‌و زه‌كاته‌ به‌ پاره‌ ده‌ربكرێت له‌بری‌ خۆراك.
دكتۆر عبدالله المگلق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پێویسته‌ قه‌باره‌ی‌ تێچووی‌ خۆراكه‌كه‌ به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك یان زیاتریش یه‌كسان بكرێته‌وه‌ و بدرێته‌ هه‌ژاران.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌وره‌ زانایانی‌ سعودیه‌ ته‌نها نیه‌ كه‌ فه‌توای‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ گۆڕیوه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ زه‌كانی‌ سه‌رفیتره‌ به‌ پاره‌ و پێدانی‌ به‌ هه‌ژاران, به‌ڵكو به‌ هه‌مان شێوه‌ شێخ (قیس المبارك)ی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌وره‌ زانایانی‌ سعودیه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ فه‌توایداوه‌ (وه‌ پێشی باشتره‌) كه‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌ پــاره‌ ده‌ربكرێت و له‌ فه‌توایه‌كیدا له‌وباره‌یه‌وه‌ ووتویه‌تی‌: واباشتره‌ خۆمان ته‌قلیدی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی‌ بكه‌ین و بۆ ڕۆژگاری‌ ئه‌مڕۆمان زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌ پاره‌ ده‌ربكه‌ین له‌بری‌ خۆراك.



زۆرترین بینراو