كه‌م خه‌وتن زیان به‌ توانای‌ سێكسیتان ده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵی / 18/5/2020 381 جار بینراوە

كه‌م خه‌وتن زیان به‌ توانای‌ سێكسیتان ده‌گه‌یه‌نێت
 
شه‌ن پرێس:
تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ شه‌وانه‌ (5) پێنج كاتژمێر, یان كه‌متر ده‌خه‌ون ئه‌وا قه‌باره‌ی‌ هێلكه‌ی‌ گونیان زۆر بچوكتر ده‌بێته‌وه‌ و توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ تۆواویشی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راوورد به‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ شه‌وانه‌ (7) حه‌وت كاتژمێر یان زیاتر ده‌خه‌ون.
به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ شه‌وانه‌ به‌پێی‌ پێویست و له‌ حه‌وت كاتژمێر بۆ زیاتر ده‌خه‌ون هێلكه‌ گونه‌كانیان توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ هۆڕمۆنی‌ (تێستۆسترۆن)ی‌ زۆر زیاتره‌ له‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ كه‌م ده‌خه‌ون, ئه‌وه‌ش به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ماوه‌ی‌ (10) ساڵ ته‌مه‌ن, واته‌ هێلكه‌ گونه‌كانیان ماوه‌ی‌ ده‌ ساڵ زیاتر كار ده‌كات و هێز و توانای‌ سێكسیی كه‌سه‌كه‌ به‌باشی و به‌هێزی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌.
ئه‌مه‌و پسپۆڕانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌م خه‌وییه‌ چۆن زیانی‌ بۆ پیاوان هه‌یه‌ و هێز و توانای‌ سێكسییان كه‌م ده‌كاته‌وه‌, به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ خانمانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌, واته‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ شه‌وانه‌ (5) كاتژمێر یان كه‌متر ده‌خه‌ون, حه‌ز و هێزی‌ سێكسی و توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ منداڵیشیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو