ئه‌ردۆگان به‌نیازه‌ زاواكه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌ وه‌زیری به‌رگری‌

هەواڵی / 16/5/2020 164 جار بینراوە

ئه‌ردۆگان به‌نیازه‌ زاواكه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌ وه‌زیری به‌رگری‌

شه‌ن پرێس:
چاودێرانی‌ سیاسیی توركیا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ئێستادا چه‌ند ناكۆكیه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری‌ به‌رگریی وولاَته‌كه‌یان, هه‌ربۆیه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار به‌نیازه‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دووربخاته‌وه‌ و زاواكه‌ی‌ خۆی‌ بخاته‌ جێگاكه‌ی‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (خه‌به‌ردار)ی‌ توركی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا پلانی‌ داڕشتووه‌ كه‌ (سه‌لجوق به‌یره‌قدار)ی‌ زاوای‌ خۆی‌ بخاته‌ جێی‌ (خلوسی ئاكار)ی‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ وڵاته‌كه‌ی‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ خاڵی‌ ناكۆكیی نێوان ئه‌ردۆگان و خلوسی ئاكار له‌سه‌ر شێوازی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌ربازی نوێیه‌ له‌ ڕیزی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ توركیادا.
خه‌به‌ردار ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌ردۆگان پلانێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ كوده‌تاكه‌ی‌ ساڵی‌ (2016)ی‌ داڕشتووه‌ و سیناریۆی‌ هه‌وڵی‌ كوشتنی‌ خۆی‌ داڕشتووه‌ و به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت سۆزی‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی‌ پارته‌كه‌ی‌ بۆلای‌ خۆی‌ ڕابكێشێته‌وه‌ و له‌و ڕێیه‌شه‌وه‌ زاواكه‌ی‌ بكاته‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌.


زۆرترین بینراو