ئەو خۆراكانە توانای جنسیت بەهێز دەكەن .

هەواڵی / 16/5/2020 815 جار بینراوە

ئەو خۆراكانە توانای جنسیت بەهێز دەكەن .

شەن پرێس:

هەندێك لە خـواردنەکان بەسوودن بۆ ئارامیی مێشك و توانای جنسیشت زیاد دەکەن.
ئەو خـواردنانەش بریتین لە:

1. ئەڤۆكادۆ:
خـواردنی ئەڤۆكادۆ توانای جنسی زیاد دەكات، لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر كەم چەوری تێدایەو جۆری چەورییەكەشی لە چەوریە ناتێرەكانە.
هەروەها ئەڤۆكادۆ پارێزگاری لە دڵ دەكات و لێدانی دڵ بەهێز دەكات و یارمەتی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا و دەبێتە هۆی ڕەوانەکردنی بڕێکی زیاتری خۆێن بۆ ئەندامی زاووزێ.

2. بادەم:
بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەست و سۆزداری و توانای جنس زۆر زیاد دەكات.
بادەم زینك و ڤیتامین E و سیلینیۆمی تێدایە، كە زینك ئارەزووی سێكس كردن و توانای جنسیت زیاد دەكات.

3. شلیك:
لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2008 دا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە پیاوان زیاتر ئارەزووی جنس دەكەن كاتێك ژنەکانیان بەرگی سووری هاوشێوەی شلیک دەپۆشن.
شلیك ڤیتامین B و ترشی فۆلیكی تێدایە كە دەبنە هۆی زیادبوونی تۆوەكان و.حەز و توانای سێکسیش زیاد دەکات.

4. خۆراكە دەریاییەكان:
گوێچكە ماسی یەكێكە لەو خـواردنە دەریاییانەی كە سودی زۆری هەیە بۆ زیادكردنی توانای جنس كردن، هەروەها یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین ڕێژەی زینكی تێدایە.
هەروەها ماسی سەلەمون و هەموو جۆرەكانی تری ماسی بە ڕێژەی زیاد و كەم سودیان بۆ زیادكردنی توانای جنسیی هەردوو ڕەگەز هەیە.

5. جەرجیر:
جەرجیر یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین سوودی هەیە بۆ زیادكردنی توانای جنس كردن، بەتایبەت لە پیاواندا.

6. هەنجیر:
هەنجیر بەهۆی ئەوەی هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە، زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی دڵ و یارمەتی دڵ دەدات.
هەروەها خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕیشاڵیان تێدایە توانای جنسی زۆر بەرز دەكەنەوە و هەنجیریش یەكێكە لەو خۆراكانە.

7. میوە ترشەكان:
میوە ترشەكان بریتین لە لیمۆی سەوز و زەرد و پرتەقاڵ و سندی كە ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسید و ڤیتامین C و ترشی فۆلیكیان تێدایە كە هەموویان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش و كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی زاووزێ و حەز و توانای سێکسیی کەسەکە بەرزدەکەنەوە.

زۆرترین بینراو