جنێو و ئایین

هەواڵی / 14/5/2020 143 جار بینراوە

جنێو و ئایین
د.محمد خالد مصطفى
ئەم ماوەیە کۆمەلە کەسێک هەن لە سۆشیال میدیا خۆیان بە بانگخواز و شارەزا دەزانن لە ئایینی ئیسلام بەڵام جنێو بە یەکتر دەدەن هەر یەکیان ئەوی تر بە جاهل و نەزان و گومرا دادەنێت، بە جۆرێک #جنێوەکانیان داهێان و ئیبداعی تێدایە هەمووشیان #دەڵێن ئیسلام وامان پێدەڵێت کە بەم شێوە مامەڵە بکەین.
#کەی وایە؟ ئاوڕێک لە دەقەکان بدەنە؟ و بە شێوەیەکی دروست لە زانستی جرح و تعدیل بگەن خۆ ئەم زانستە بۆ جنێودان نیە کە ئێوە لێی تێگەیشتوون؟
#بۆ ئاینی الله ناشیرین دەکەن .
#بەشداری کردن لەم جۆرە پێجانە مرۆڤ تاوان بار دەکات چونکە بە لایەک و کۆمێنت و سەیرکردنیان تشجیع دەبن زیاتر جنێو دەدەن خۆیان بە حق دەزانن، #موسلمانی تێگەیشتوو کاتی خۆی بەم کارانە بە فیرۆنادات
(( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (2) المائدة.

زۆرترین بینراو