برنج خواردنی سه‌ره‌كی ڕه‌مه‌زانه‌ ، ئایا سود و زیانه‌كانی چین ؟

هەواڵی / 13/5/2020 360 جار بینراوە

برنج خواردنی سه‌ره‌كی ڕه‌مه‌زانه‌ ، ئایا سود و زیانه‌كانی چین ؟

 

شه‌ن پرێس :

برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکیەکان بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەچەندین شێوەی جیاواز ئامادە دەکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆر کات دەوترێت برنج هۆکاری قەڵەوی و کۆبوونەوەی چەوری ورگە، بەڵام بێگومان بێ سوود نییە و چۆن دەتوانیت بەبێ زیان بیخۆیت؟
سوودەکانی خواردنی برنج:
1-برنج سەرچاوەی سەرەکی مەگنسیۆم و مەنگەنیز، کە زۆر بە سوودە بۆ ئێسک.
2-بڕێکی باش ڤیتامین بی تێدایە، کە زۆر گرنگە بۆ کرداری هەرس و دڵ و ماسولکەکان.
3-بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر 83.752 کەس ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لەنێوان 40-79 ساڵیدا بووە، دەرکەوتووە کە خواردنی برندی کوڵاو مەترسی مردن و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بەتایبەت لە پیاواندا.
4-برنج سەرچاوەی کاربۆهێدراتە، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گەدە و کرداری هەرسیان هەیە زۆر بەسوودە، چونکە تووشی غازات و سوتاندنەوەی گەدە و ئازار نابن.
5-ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، چونکە پێکهاتووە لە ڤیتامین ئێچ و ترشی فیتیک و ڤینولات.. هتد.
پێویستە چۆن بەشێوەیەکی تەندروست برنج بخۆیت؟
1-هاوشێوەی هه‌موو خواردنێک بڕ و جۆری ئه‌و برنجه‌ی ده‌خورێت گرنگه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی لێنان و جۆر و بڕی ئه‌و زه‌یته‌ی یان ڕۆنه‌ی پێی لێده‌نرێت، واته‌ چه‌ندی لێ ده‌خورێت ، کام جۆری لێ ده‌خۆرێت ، برنجه‌که‌ چه‌ور لێنراوه‌ یان نا.
2-له‌ هه‌مانکاتدا جۆر و بڕی ئەو شلەیەی لەگەڵیدا دەخۆیت گرنگە، بۆ نموونه‌ شله‌ی کوله‌که‌ وزه‌ی که‌متر تێدایه‌ له‌ شله‌ی فاسۆلیا فاسۆلیای سه‌وز که‌متر له‌ فاسۆلیای وشک ، ئایا شله‌که‌ چه‌ور لێنراوه‌ و ئایا گۆشتی تێدایه‌، هەموو ئەمانە رۆڵی هەیە.
3-برنج و شله‌که‌ له‌گه‌ڵ چی ده‌خورێت، وه‌ک بڕ و جۆری ئه‌و گۆشت و مریشکه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌خورێت.
4-بڕی ڕێگه‌پێدراو له‌ برنج له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ گوێره‌ی بڕی پێویستی له‌ش بۆ وزه،‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی خواردن و خواردنه‌وه‌کان ده‌گۆڕێت، په‌یوه‌سته‌ به‌ کێش و باڵا و ڕێژه‌ی بارستایی له‌ش و ته‌مه‌ن و جۆری کار و ئه‌نجام دانی وه‌رزش و جووڵه‌ و بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌.
5-یه‌ک کوپ برنجی ده‌نک درێژ بڕی وزه‌ی که‌مترتێدایه‌ له‌ برنجی خڕ، برنجی بۆر له‌ برنجی سپی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ زۆر باشتره،‌ به‌ڵام که‌مێک وزه‌ی زیاتر تێدایه‌.
6-شێوازی هه‌ڵه‌ی چێشت لێنان و خواردنی بڕێکی زۆر له‌ برنج ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی.


زۆرترین بینراو