زیانەکانی ماجی و کاریگەریەکانی لەسەر جەستە!

هەواڵی / 12/5/2020 421 جار بینراوە

زیانەکانی ماجی و کاریگەریەکانی لەسەر جەستە!

شه‌ن پرێس :
توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندویەتی ماجی دەتوانێت لە 24٪ی بەکارهێنەرانی بکوژێت بەهۆی شێوازی دروستکردن و پێکهاتەکانیەوە، چونکە ماجی لە پێست و ئەندامەکانی ناوەوە و ئێسکی مریشک دروست دەکرێت، هەروەها بڕێکی زۆر خوێ و بەهاراتی تێ دەکرێت بۆ خۆشکردنی تامەکەی .

 
هەروەها مادەی "گلۆتاماتی سۆدیۆم"ی تێدایە کە خانەی مێشکی منداڵ تێک دەدات و زیان بە گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت ، لە هەندێ حاڵەتدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

ئەمەش زیانەکانی ماجیە:

-بەهۆی بوونی مادەی "تاکە گلۆتاماتی سۆدیۆم" کاردەکاتە سەر توانای بینین و بۆی هەیە پاش بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ببێتە هۆی کوێربوون.

-توشبوون بە ئازاری سەر و شەقیقە.

-خانەکانی مێشک تێکدەدات ،واتە ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر زیاد دەکات.

-بەهۆی بوونی مادەی (E-621) لە پێکهاتەکانیدا بۆی هەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوونی مرۆڤ.

-چەوریەکانی ناو لەش زیاد دەکات و دەبێتە هۆی قەڵەوی.

-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و قۆڵۆن .

-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر خوێ و بەهارات تێیدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە، لە ئەنجامدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاتر دەکات.

-ئەگەر ئافره‌تی دووگیان بیخوات ئەگەری شێواندنی خانەکانی مێشکی کۆرپەلە زیاد دەکات.

* سه‌رئێشه‌ و دڵ تێکه‌ڵ هاتن و و سووربوونه‌وه‌ی ده‌م و چاو و پێست له‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه‌ به‌ مادده‌ی ( مۆنۆ سودێومی گلوته‌مایت )

* تێک چوون و پوکانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ خانه‌کانی مێشک

*زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ

*زیاد بوونی ئه‌گه‌ری سستی گورچیله‌ و نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و قه‌ڵه‌وی

*مەودای بینینی چاوەکان لاواز و کەم دەکاتەوە


زۆرترین بینراو