ئێران: ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ, به‌ڵام ئه‌مریكا وه‌ڵام ناداته‌وه‌

هەواڵی / 10/5/2020 154 جار بینراوە

ئێران: ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ, به‌ڵام ئه‌مریكا وه‌ڵام ناداته‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئێرانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو زیندانیه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕ بكات, به‌ڵام ووتی‌ كه‌ هێشتا حكومه‌تی‌ واشنتن وه‌ڵامی‌ نه‌داونه‌ته‌وه‌.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز (علی‌ ڕه‌بیعی)ی ووته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ تاران ئاماده‌یه‌ گفتوگۆی‌ ته‌واوه‌تی‌ بۆ ئازادكردنی‌ زیندانیه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ و ئاڵوگۆڕی‌ ده‌ستگیركراوه‌كان بكات, به‌ڵام هێشتا ئه‌و وولاَته‌ وه‌ڵامی‌ نه‌داونه‌ته‌وه‌.





زۆرترین بینراو