ڕێگه‌ی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات له‌ شه‌ش وه‌زیری‌ عادل عبدالمهدی‌ ده‌گیرێت

هەواڵی / 10/5/2020 398 جار بینراوە

ڕێگه‌ی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات له‌ شه‌ش وه‌زیری‌ عادل عبدالمهدی‌ ده‌گیرێت

شه‌ن پرێس:
له‌ئێستادا لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕێگری‌ له‌ (6) وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی‌ (عادل عبدالمهدی‌)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراق بكات, كه‌ نه‌توانن بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (یوسف كلابی‌)ی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌نیـازن له‌وباره‌یه‌وه‌ داوایه‌ك ئاڕاسـته‌ی‌ داواكاری گشتیی عێراق بكه‌ن, تا ڕێگـری‌ له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وولاَتی‌ ئه‌و شـه‌ش وه‌زیره‌ بكه‌ن.
كلابی ووتیشی: ئه‌و وه‌زیرانه‌ی‌ كابینه‌كه‌ی‌ عبدالمهدی‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌ و هه‌تا لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ته‌واو نه‌بن, به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات.
ئه‌و ووتیشی: ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ جوڵاندنی‌ داواكارییه‌كان بۆ داواكاری‌ گشتی‌ هه‌تا به‌  ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕێگه‌ نه‌درێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات.


زۆرترین بینراو