كاڤمی‌, عبدالوهاب ساعدیی كرده‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆری‌ عێراق

هەواڵی / 9/5/2020 115 جار بینراوە

كاڤمی‌, عبدالوهاب ساعدیی كرده‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆری‌ عێراق

شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ و به‌ فه‌رمانێكی‌ تایبه‌تی‌ (مصطفی‌ كاظمی‌)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق فه‌ریق ڕوكن (عبدالوهاب الساعدی)ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی‌, كه‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆری عێراق بوو.
كاڤمی‌ ووتیشی: بڕیارماندا كه‌ به‌ڕێز عبدالوهاب ساعدی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆری عێراق ڕابسپێرین.
عبدالوهاب ساعدی ته‌مه‌نی‌ (56) ساڵه‌ و پێشتریش سه‌رۆكی‌ هه‌مان ده‌زگا بوو له‌سه‌ر له‌كارلادانه‌كه‌یشی خۆپیشاندانی‌ به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو و یه‌كێكیش له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌غداد گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ناوبراو بوو بۆ پوسته‌كه‌ی‌.






زۆرترین بینراو