کوڕی پاشای پێشوی سعودیە دەستگیردەکرێت

هەواڵی / 9/5/2020 172 جار بینراوە

کوڕی پاشای پێشوی سعودیە دەستگیردەکرێت


رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سعودیە ئاشکرای دەکەن، یەکێک لە کوڕەکانی پاشای پێشوی سعودیە نزیکەی یەک مانگ و نیوە دەستبەسەر کراوە و رەتی دەکەنەوە لە بارەی شوێنی دەستبەسەرکردنی زانیاری بدەن.

شازادە فەیسەڵ کوڕی شا عەبدولا، پاشای پێشوی سعودیە لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سعودیەوە دەستبەسەر کراوە رێگا بە خێزانەکەی نادەن سەردانی بکەن.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ(HRW)  لقی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت" زانیاریمان پێگەیشتوە لە رێکەوتی 27 ی ئازاری ئەمساڵەوە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە ریاز دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە دادگا لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە".

بەگوێرەی زانیاریەکانی(HRW) شازادە فەیسەڵ لەسەروبەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڕیاری خۆکەرەنتینەی داوە، بەڵام بەبێ ئاشکراکردنی هۆکاری یاسایی دەستگیرکراوە.

هێزە ئەمنیەکانی سعودیە رەتیدەکەنەوە هۆکاری رونی دەستبەسەرکردنی کوڕی پاشای پێشوی سعودیە ئاشکرا بکەن و تەنها ئاماژە بەوە دەکەن دەستگیرکردنی ناوبراو بەشێکە لە هەڵمەتی بنەبڕکردنی گەندەڵی.

 


زۆرترین بینراو