10 ڕێگای جیاواز بۆ ئەوەی لە کاتی رۆژوودا تینوو نەبیت

هەواڵی / 6/5/2020 484 جار بینراوە

10 ڕێگای جیاواز بۆ ئەوەی لە کاتی رۆژوودا تینوو نەبیت

 
بەشێکی زۆرمان لەکاتی ڕۆژووگرتندا کێشەی تینوێتیمان هەیە، بەهۆی گەرمی کەشوهەوا و زیاتر ئارەق کردنەوە و هەڵمژینی ئاوی لەشمان.
بۆ ئەوەی زۆر تینومان نەبێت و پارێزگاری لەمانەوەی ئاوی لەشمان بکەین بەدرێژای ڕۆژ، پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانە بین:


*واز لە زۆر خواردنی بەهارات پێکهاتەی تون و سوێری بهێنە، چونکە دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاوی لەشت تینوت دەکات.
*هەوڵبدە شەوانە کوپێک شەربەتی لیمۆ و نەعنا لەگەڵ ئاو بخۆ، یان چای ڕووەکی وەک سەوز.
*هەوڵبدە لەشوێنی فێنکدا کات بەسەربەریت و دانیشیت، چونکە یارمەتیت دەدات شێی لەش بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە.
*هەوڵبدە شیرینی کەم بخۆ، بەتایبەتی لەپارشێودا، چونکە شیرینی سەرچاوەی هەڵمژینی ئاو و تینوێتیە.
*خواردنەوەی شەربەتی شوتی یان شوتی خۆی، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ مانەوەی ئاو لە لەشدا، کەمبوونەوەی تینوێتی.
*پێویستە سنورێک بۆ خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان دابنێیت، بەتایبەتی لەپاڕشێودا، چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی میز و نەمانی ئاوی لەشت.
*خواردنی مۆز و خورما و کشمیش لە پارشێودا، زۆر بەسوودە، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و تینوێتی ڕۆژووگران کەم دەکاتەوە.
*خواردنی تەماتە بە زەڵاتە یان شەربەت یان بە هەر شێوازێکی تر زۆر بەسوودە، باتایبەتی لە پارشێودا.
*خواردنی خەیار و سێو و پڕتەقاڵ و زۆر لە میوەکانی دیکە، بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە، شێداری لەشت دەپارێزێت، ڕێگری لە تینوێتی دەکات.
*خواردنی ماست لەپارشێودا زۆر گرنگە، هەرس خێرا دەکات، ڕێگری لە تینوێتی دەکات.

زۆرترین بینراو