#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

چۆن ئامانجه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟

هەواڵی / 17/4/2020 654 جار بینراوە

چۆن ئامانجه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟

*ئه‌ندام عومه‌ر ئه‌نوه‌ر
له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ده‌یان هه‌زار ( كۆمپانیا، ده‌زگاى میدیایی، په‌یمانگا و زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ، فیته‌ر، ماركێـت ،كۆگاى جل و به‌رگ ، پێشانگاى ئه‌لیكترۆنى ،ئۆتۆمبێل، پرۆژه‌ى نیشته‌جێ بوون ، گه‌شت و گوزار...هتد) كه‌ پشت به‌ سۆشیال میدیا به‌ تایبه‌ت فه‌یسبووك ده‌به‌ستن بۆ ڕێكلام و زیادكردنى فرۆشى به‌رهه‌مه‌كانیان...

دواترین داتاى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٢ ملیار و نیو به‌كارهێنه‌رى هه‌یه‌ .

له‌و ژماره‌یه‌شدا ٥٥ ملیۆن كه‌س بازرگانى ده‌كه‌ن له‌و تۆڕه‌دا، واته‌ به‌ ڕێژه‌ى سه‌دا سفر ، سفر پۆینت ٢٢ ، %٠٢٢ .

به‌ پێى یاسایى فه‌یسبووكیش كه‌ له‌م ساڵانه‌ى دواییدا گرتویه‌تیه‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى و ستاندارد، ته‌نها به‌ ڕێژه‌ى %١٠ ى ئه‌وانه‌ى په‌یجه‌كه‌ى تۆیان لایك كردوه‌ ، ئه‌وا پۆسته‌كانت ده‌بینن ، واته‌ بۆ هه‌ر هه‌زار لایك ، ئه‌وا ته‌نها ١٠٠ كه‌س پۆسته‌كه‌ ده‌بینن .

گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه‌ شی بكه‌ینه‌وه‌ ، بۆ نمونه‌ ئه‌و سه‌دا ده‌یه‌ ، له‌وه‌یه‌ نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ خه‌ت نه‌بن كه‌ تۆ پۆسته‌كه‌ت كردوه‌ ، ئه‌وا ڕاسته‌خۆ ده‌بێته‌ سه‌دا ٥، ئه‌و سه‌دا ٥ ه‌ش له‌وه‌یه‌ له‌وكاته‌دا ئینته‌رنێته‌كانیان كرابێته‌وه‌ ، به‌ڵام سه‌رقالى كار و بارى تر بن ، واته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ جارێكى تریش كه‌م ده‌بێـته‌وه‌ بۆ خوار سه‌دا ٥ ، بۆیه‌ زۆر جار ده‌بینین كه‌ په‌یجێك ١٠ هه‌زار لایكی هه‌یه‌ ، به‌ڵام كه‌ پۆست ده‌كات ناگاته‌ ١٠٠ لایك ، ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان .

ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه‌ له‌و بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا چۆن و به‌ چ ڕێگایه‌ك ئامانجه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟

پلان و ماركێتینى فه‌یسبووك ته‌نها بریتی نیه‌ له‌ پۆست كردن ، دیزاین كردن ، سپۆنسه‌ر كردن ،بۆیه‌ زۆر جار ئه‌بیستین و ئه‌بینین كه‌ فڵانه‌ شوێن نزیكه‌ى هه‌زار دۆلارى سه‌رف كردوه‌ له‌ سپۆنسه‌ر ، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ى نه‌پێكاوه‌ ، یاخود سه‌دان هه‌زار بینه‌رى هه‌بوه‌ ڤیدیۆكه‌ به‌لام كه‌مترین موشته‌رى هه‌بوه‌ ،یاخود ئه‌و پاره‌ى سه‌رفى كردوه‌ له‌ سپۆنسه‌ر زۆر زیاتر بوه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى ده‌ستى كه‌وتوه‌ له‌ ڕێكلامه‌كه‌ .

به‌ داخه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌و خاڵه‌ ئه‌كه‌م ، له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران كه‌س ناویان له‌خۆیان ناوه‌ شاره‌زاى سۆشیال میدیا ، به‌ڵام ژماره‌ی شاره‌زا ڕاسته‌قینه‌كان به‌ بڕواى به‌نده‌ و ئه‌وه‌ى ئه‌یبنینم هه‌رگیز و هه‌رگیز ناگاته‌ ٢٠ كه‌س .

بۆ بوون له‌ شاره‌زاى سۆشیال میدیا و پێكانى ئامانجه‌كه‌ت پێویستت به‌ چه‌ند زانست و زانیاریه‌كه‌ له‌وانه‌ :

١-شیكردنه‌وه‌ى (analysis)داتاى ئه‌و په‌یجه‌ یان ئه‌و بزنسه‌ى ده‌ته‌وێت كارى له‌سه‌ر بكه‌یت .

٢-دیاریكردنى جه‌ماوه‌ر(Audience Targeting) ئامانجه‌كه‌ت به‌ ڕێژه‌ى سه‌رووى سه‌دا ٩٠.

٣-دیارى كردنى جۆرى په‌یجه‌كه‌ت یان بزنسه‌كه‌ت كه‌ ئایا له‌ جۆری -كارلێك و به‌رپه‌رچ ده‌ره‌وه‌یه‌ (reactive) یان له‌ جۆرى كارپێكردن و كاریگه‌ره‌ (proactive).

٤-وه‌رگرتن و فێربوونى چۆنیه‌تى زیاد كردنى به‌رهه‌مه‌كانت له‌ مه‌كینه‌كانى گه‌ڕان" Search Engine Optimization (SEO)".

٥- یه‌كێكى تر له‌ گرنگترین شته‌كان بریته‌ له‌ نوسینى ناوه‌ڕۆك و سه‌ردێر (subject and content )، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ هونه‌ر و زانست ، كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند له‌ بوارى بازارگه‌ڕى ده‌توانن ئه‌وه‌ بكه‌ن نه‌ك كه‌سانى شاره‌زا له‌ سۆشیال میدیا و ته‌كنه‌لۆژیا .

پشتیوان به‌ خودا ، له‌ داهاتوودا به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند له‌ بازاڕسازی و ڕێكلامدا ، كۆمه‌ڵێك بابه‌تتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .

ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى تێك ئای

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌