ههولێر .. بەھۆی سەرپێچییهوه زیاتر له 10 ههزار شوفێر سزادراون
هەواڵی /
3/4/2020
141 جار بینراوە
لە میانهی راگەیاندنی
قەدەغەی ھاتوچۆو
ههولێر .. بەھۆی سەرپێچییهوه
زیاتر له 10 ههزار شوفێر سزادراون
شهن پرێس:
وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگای ھەولێر رایگەیاند''بەھۆی سەرپێچی شوفێرانەوە لە میانی راگەیاندنی قەدەغەی
ھاتوچۆوە، کۆی گشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەستیان بەسەرداگیراوە یان مۆڵەتی لێخوڕینیان
لێ وەرگیراوە لە سەرووی ١٠ ھەزارە.
هێمن قادر جێگری
پارێزگاری ھەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ئاشکرایکرد سزای ئەو
شۆفێرانە بەشێکیان بە ١٠٠ ھەزار بۆ جاری یەکەم و ٣٠٠ ھەزار دینار بۆ جاری دووەم و
بەشێکیشیان لە رێگای ناردنی کورتە نامەوە سزاکەیان بۆ نووسراوە''.
ھێمن قادر جەختی لەوەشکردەوەکە
ھێزە ئەمنییەکان لە رێگای بڵندگۆوە خەڵک ھۆشیار دەکەنەوە کە لەماڵەکانییان بمێننەوە
و مانەوەشیان دەبێتە ھۆی کۆنتڕۆڵکردن و رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
لە رۆژی ١٣ ی ئادارەوە
وەزارەتی ناوخۆ بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند و دواتر قەدەغەکە قۆناغ
بە قۆناغ درێژکراوەتە هەتا ١٠ ی نیسان.