له‌ چین خواردنی گۆشتی سەگ و پشیلە قەدەغە كرا .

هەواڵی / 2/4/2020 380 جار بینراوە

له‌ چین خواردنی گۆشتی سەگ و پشیلە قەدەغە كرا .

دەسەڵاتدارانی چین بڕیاریاندا، خواردنی گۆشتی سەگ و پشیلە قەدەغە بکەن و یەکەمین شوێنیش کە بڕیارەکەی تێدا جێبەجێدەکرێت، شاری شینژین دەبێت.

ژیان-ئاژانسەکان: چینییەکان بە وتەیەکی باو خۆیان لە خەڵکی وڵاتانی دیکە جیادەکردەوە، دەیانوت"ئەوەی بەئاسماندا بفڕێ دەیخۆین، فڕۆکە نەبێت. ئەوەی؟بەسەر زەویدا بڕوات دەیخۆین، ئۆتۆمبیل نەبێ. ئەوەی بەنێو ئاودا بڕوات دەیخۆین، کەشتی نەبێت"  بەڵام چیدیکە ئەو قسەیە لە چین بوو بەڕابردوو.

بڕیارەکەی بەرپرسانی چین
 خواردنی گۆشتی سەگ، پشیلە و ئاژەڵە کێوییەکانی دیکە قەدەغە دەکات.ئەوەش  لەکاتێکدایە، دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهانی چین، زۆربەی خەڵکی وڵاتان سەرزەنشتی خەڵکی ئەو وڵاتەیان دەکرد و پێیانوابوو بەهۆی خواردنی گۆشتی شەمشەمە کوێرەوە ڤایرۆسەکەیان گواستووەتەوە بۆ مرۆڤایەتی. هەندێک لە توێژینەوە چینییەکانیش لەوبڕوایەدا بوون، هۆکارە راستەقینەکەی بەهۆی گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەرەوە بووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە چین، بڕیارەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، ئەم بڕیارە لە یەکی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سزای دارایی بۆ ئەوانەش دیاریکراوە کە پێیەوە پابەند نابن، سزاکەش  زیاتر لە 20 دۆلارە.


زۆرترین بینراو