سه‌دان تۆمه‌تبار و حوكمدراو ئازاد ده‌كرێن

هەواڵی / 2/4/2020 160 جار بینراوە

سه‌دان تۆمه‌تبار و حوكمدراو ئازاد ده‌كرێن
 
به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا, ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ریی‌ عێراق بڕیاریدا به‌ ئازادكردنی‌ (608) كه‌سی تۆمه‌تبار و حوكمدراو له‌ زیندانه‌كاندا.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا, ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ له‌ عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی‌ دادگای‌ تاوانه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ كه‌رخ (608) زیندانیكراو و حوكمدراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی‌ شاری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكراون, ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێكاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌رییه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
تائێستا (706) كه‌س له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش (50) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (170) حاڵه‌تی‌ چاكبوونه‌وه‌ش تۆماركراوه‌.



زۆرترین بینراو