پاشای‌ تایله‌ند له‌گه‌ڵ ده‌یان كچ و ژن له‌ ئه‌ڵمانیا خۆی‌ كه‌ره‌نتین كردووه‌

هەواڵی / 1/4/2020 210 جار بینراوە

پاشای‌ تایله‌ند له‌گه‌ڵ ده‌یان كچ و ژن له‌ ئه‌ڵمانیا خۆی‌ كه‌ره‌نتین كردووه‌
 
شه‌ن پرێس:
له‌ترسی توشبوونی‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا, پاشای‌ ووڵاتی‌ تایله‌ند له‌ گه‌ڵ (20) كچ و ژندا و له‌ هۆتێلێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌رێمی‌ باڤاریای‌ ئه‌ڵمانیا ماوه‌ته‌وه‌ و خۆی‌ كه‌ره‌نتینه‌ كردووه‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ پاشا (ماها ڤاجیرالۆنگكۆرن) ته‌واوی‌ ژووره‌كانی‌ ئه‌و هۆتێله‌ی‌ گرتووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژن و كچانه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت هه‌تا مه‌ترسییه‌كانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی‌ كۆتایی دێت له‌وێ‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌دا بمێنێته‌وه‌.
سه‌ره‌تا پاشاكه‌ی‌ تایله‌ند (140) كچ و ژنی‌ له‌گه‌ڵدا بوو, به‌ڵام دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كانی‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ندێكیاندا, ئه‌و (120) كه‌سیانی‌ نارده‌وه‌ بۆ تایله‌ند و بۆخۆی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كچ و ژنانه‌ی‌ تردا ماوه‌ته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ یاساكانی‌ ووڵاتی‌ تایله‌ند ڕه‌خنه‌گرتن له‌ پادشـا به‌ تاوان داده‌نرێت و سزاكه‌ی‌ ده‌گاته‌ (15) ساڵ زیندانی كردن, به‌ڵام هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ (1,2) ملیۆن جار له‌ تۆڕه‌كانی‌ تویته‌ر و فه‌یسبووك ووشه‌ی‌ (پاشامان بۆچییه‌؟) پۆست و تویتكراوه‌.
تائێستا ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وولاَتی‌ تایله‌ند گه‌یشتووه‌ته‌ (721) كه‌س.



زۆرترین بینراو