ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵتدا گۆڕاوه‌, ئه‌م خاڵانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌كاربێنه‌

هەواڵی / 1/4/2020 596 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵتدا گۆڕاوه‌, ئه‌م خاڵانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌كاربێنه‌

 
شه‌ن پرێس:
له‌په‌یوه‌ندیی ڕۆژانه‌ی‌ نێوان هاوسه‌ره‌كاندا زۆرجار ڕه‌فتاری‌ پیاو یان ئافره‌ت ده‌گۆڕێت و پێویسته‌ ئه‌وی‌ تریان بزانێت به‌ لێزانانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و هه‌وڵی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ بـدات, بۆئه‌وه‌ش ئه‌توانێت سـوود له‌م هه‌نگاوانه‌ وه‌ربگرێت:
1/ هه‌وڵبده‌ هۆكاری‌ ئه‌و گرفت و گۆڕانكارییه‌ بزانیت و بیرت به‌لای‌ شتی‌ خراپدا نه‌چێت, به‌ڵكو زیره‌كانه‌ هه‌وڵبده‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانیت و لێزانانه‌ش چاره‌سه‌ری‌ بكه‌یت.
2/ لێی‌ نزیك ببه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵی‌ تواندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شاخه‌ سه‌هۆڵییه‌ بده‌ كه‌ له‌نێوانتاندا دروست بووه‌.
3/ كات دیاری‌ بكه‌ و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن, ئه‌وه‌ش به‌ ڕه‌خساندنی‌ كه‌شێكی‌ هێمن تا پێكه‌وه‌ دابنیشن و به‌ نه‌رمی‌ گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌.
4/ هه‌وڵبده‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وام لۆمه‌ی‌ ئه‌و بكه‌یت, به‌ڵكو جار جاره‌ش دان به‌ هه‌ڵه‌ی‌ خۆتدا بنێ‌ و پێی‌ بڵی‌ كه‌ تۆش بایی خۆت هه‌ڵه‌ت هه‌بووه‌ و هه‌وڵده‌ده‌یت چاره‌سه‌ریان بكه‌یت.
5/ هه‌وڵبده‌ به‌ زیره‌كی‌ مامه‌ڵه‌ و قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و ئه‌و خاڵه‌ی‌ لای‌ هاوژینه‌كه‌ت زه‌ق بۆته‌وه‌ و توڕه‌ی‌ ده‌كات, مه‌یانهێڵه‌, یان كه‌میان بكه‌ره‌وه‌.
6/ ناوبه‌ناو كارێكی‌ بۆ بكه‌ كه‌ ئه‌و چاوه‌ڕێی ناكات, بۆ نمونه‌ سوپرازی بۆ بكه‌ و دیارییه‌كی‌ وه‌ك (گوڵ , كاتژمێر , كتێب , بۆن , وه‌ .....)ی‌ بۆ بكڕه‌.
7/ گوێی‌ بۆ بگره‌ و هه‌وڵبده‌ بزانیت كه‌ حه‌زی‌ به‌ چییه‌ تا به‌شداریی بكه‌یت, بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌زی‌ به‌ ته‌ماشاكردنی‌ یاریی تۆپی پێ بوو و تۆ حه‌زت پێی‌ نه‌بوو, له‌به‌ر ئه‌و دابنیشه‌ ته‌ماشای‌ بكه‌ و ناوبه‌ناو پرسیاری ناوی‌ یاریزانه‌كان, یان یاساكانی‌ یارییه‌كه‌شی لێبكه‌, چونكه‌ ئه‌و پێی‌ خۆشده‌بێ و كه‌شێكی‌ گونجاوتر بۆ نزیكبوونه‌وه‌تان دێته‌ ئاراوه‌.






زۆرترین بینراو