زانیارى لەسەر ئەو شەش کەسە ئاشکرا ده‌بێت کە توشى کۆرۆنا بوون لە شارەکە .

هەواڵی / 30/3/2020 492 جار بینراوە

زانیارى لەسەر ئەو شەش کەسە ئاشکرا ده‌بێت کە توشى کۆرۆنا بوون لە شارەکە .


بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەڵەبجە زانیارى لەسەر ئەو شەش کەسە ئاشکرا دەکات کە ئەمشەو وەزیرى تەندروستى رایگەیاند، لە شارى هەڵەبجە شەش توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمار کراون.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەڵەبجە لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەو شەش كەسەی ئەمشەو لە هەڵەبجە تووشبوون، پێنج كەسیان خزمی نزیكی تووشبووی یەكەم بوون و شەشەم كەسیان كارمەندێكی تەندرووستییە.

تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان ١٦١ کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٦ کەسیش چاکبونەتەوە.


زۆرترین بینراو