قەیرانی دارایی و کێشەكانی شاسوار ئێن ئاڕتی داده‌خه‌ن.. "زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نوسان کەناڵەکە جێده‌هێڵن"

هەواڵی / 30/3/2020 1056 جار بینراوە

سەدا 50 موچه‌كانیان دەبڕێت
قەیرانی دارایی و  کێشەكانی شاسوار  ئێن ئاڕتی داده‌خه‌ن.. "زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نوسان کەناڵەکە جێده‌هێڵن"

شه‌ن پرێس،هانا چۆمانی
بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشەی ناوخۆیه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێی و شاسوار عه‌بدولواحید كه‌ناڵی ئێن ئاڕتییان توشی دۆخێکی خراپ کردوە و ئەگەر داخرانی هەیە.

دوێنێ شاسوار عبدولواحد،سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێی بەکارمەندەکانی (بێژەر و پێشکەشکار و کۆنترۆڵ، پەخش و نیوزروم ، روناکی ، کامێرامان و پەیامنێرەکان ، سۆشیاڵ و دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئارتی، تیکەر)  وتووە موچەی سەرجەمتان سەدا 25 دەبڕێت و ئەوەی نارازییە با کەناڵەکە جێبهێڵت و ئەوەش نارەزایەتی لێکەوتۆتەوە و زۆریان بەنیازن کەناڵەکە جێبهێڵن.

به‌ڵام به‌پێ زانیارییه‌كانی شه‌ن پرێس، سەدا 50 موچه‌كانیان دەبڕێت.

دوای بڕیارەکەی شاسوار  ٤٠ کارمەند سەرەکی ناوئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانی و ئۆفیسی هەولێر و تەواوی پەیامنیرانی شارەکان نارەزایەتی دەردەبڕن و هەرەشەی وازهێنانی بەکۆمەڵ دەکەن ئەگەر بێت و بڕیارەکە رانەگیرێت.

ئەمڕۆ بەیانی کۆمەڵیک بێژەری ئێن ئارتی بە نوێنەرایەتی  هەموویان نوسراوێک ئاراستەی شاسواری دەکەن بە واژی هەموویانەوە، تا شاسوار پەشیمان بێتەوە و پێی رادەگەیەنن کە ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێکریت، ئێن ئارتی دادەخرێت و پەخشی دەوستێت،. بەڵام شاسوار سورە لە بڕیارەکەی و دەڵێت قەیرانی دارایی هەیە ناتوانێت پارەیان پێبدات و بۆیە سەدا ۲٥ موچەکانیان دەبڕێت ".

 ئەمرۆ سەدا ۸٠ کارمەندانی ئێن ئارتی بایکۆتیان کرد و گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر ٤ و ٦ نەرۆیشت و هاوکات بە هۆی نەبوونی راپۆرتی پەیامنێران زۆرترین بابەتیان لە کاتژمێر ۸ ئەمشەو جیهانی بوو و جگە لەوەی کورترین ماوەی گەشتی هەواڵیش بووە لەمێژووی ئێن ئارتی

 ژمارەیەک لە کارمەندانی کاناڵەکە بە شاسواریان وتووە ئێمە جگە لەوەی لە باری داریی کێشەمان هەیە هاوکات کێشەمان لەگەڵ سیاسەتی ئێستای ئێن ئارتیش هەیە و بووە بە زمانحاڵی نەوەی نوێ ، بۆیە ئێمە ئەوەشمان قبوڵ نیە و بەدڵنیایی جێیدەهێڵین ئەگەر دەست لە سیاسەتی ئاراستەی کەناڵەکە هەڵنەگری، بۆ کێشەی داراگ باڵەخانەیەک بفرۆشە و  بیدە بە پارەی ئێمە یان ئایا داهاتی چاڤی لاند و گوندی ئەڵمانی چی لێدەکەیت و ئەی نەخۆشخانەی کۆڕۆنات بۆچیە ئەگەر دەڵێی قەیرانە و لەولاش دەلێی کۆڕۆنا نیە".

بەپێی زانیارییەکان ئەگەر بێت داوا کارییەکانی کارمەندان جێبەجێنەکرێت ئەوا تێکڕا کەناڵەکە جێدەهێڵن و ئێن ئارتی پەخشی دەوستێت و ۱_٥ دادخرێت و شاسواریش دەڵێت تەشوی دەخریتە سەر کەناڵی ئێن ئارتی.



زۆرترین بینراو