بۆ ئەوەی چیتر نوێژەکانمان نەچێت

هەواڵی / 30/3/2020 458 جار بینراوە

بۆ ئەوەی چیتر نوێژەکانمان نەچێت

د.محمد ملا خالد
بۆ لێژنەی باڵای فتوا و لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
سڵاوە.....
دەکڕێت نوێژی هەینی بە شێوازێک ئەنجامبدرێت کە مەترسی تەندروستی نەبێت، و هیچ زیانێکی تەندروستی دروست نەکات، من دوو شێواز پێشنیار دەکەم کە لەلای هەندێک رێچکەی فقهی دەتوانم بەڵێم رێگا پێدراوە، نەکردنی نوێژ هەینی بەم شێوەی ئێستا دروست نیە دەبێت رێگایەکی بۆ بدۆزنەوە بۆ ئەم شەعائیرە گەورەیە.

شێوازی یەکەم: لە مزگەوت نوێژ هەینی بکرێت وەک خۆی بەم مەرجانە.
۱.  تەنها  سێ کەس راستەوخۆ لە ناوەوەیی مزگەوت بن لە دوای پێش نوێژ خوێن بن وەک ئاسایی خۆی وتارەکەی دەدات لە دوای نوێژەکە دەکەن.
۲. دەنگی بڵند گۆیەکان بەهێز بکرێت.
۳. ئەگەر دوو مزگەوت لە لای یەک بوون دەنگیان تێکەڵ دەبوو ئەوا لەم مزگەوتە نوێژەکە بکرێت لە قیبلە نزیکترە لە مزگەوتەکەی تر.
٤. خەلک لە سەر بانەکانی خۆیان نوێژەکە ئەنجام بدەن یان لە ناو ماڵی خۆیان.
٥.   گوێگرتن و ئیقتیداکردن بەم مزگەوت  مەرجە لە پێشەوای نوێژخوێنەکە بێت نەک لە دوای نوێژخوێنەکە بێت.

شێوازی دووەم:  بەکارهێنانی ئامێری شاشەی دەنگ و رەنگ.
بەم مەرجانەی خواراوە  بۆ نمونە شاری هەوڵێر .
۱. دیاریکردنی یەک مزگەوت نوێژی هەینی تێدا ئەنجام بدرێت، پێۆیستە ئەم مزگەوتە لە هەموو مزگەوتەکانی تر لە قیبلە نزیکتربێت، و سێ کەس لە دوای پێش نوێژخوێنەکە لە مزگەوتەکە نوێژەکە بکەن.
۲.گواستنەی وتار و نوێژەکە بە شێوەی راستەوخۆ لە شاشەکانی هەموو کەناڵەکان یان دیاری کردنی چەند کەناڵێک.
۳. خەلکەکە   شوێنکەوتووی پێش نوێژخوێنەکە دەبن بە کوێگرتن لە وتارەکە و نوێژکردن بە سەیرکردنی شاشەکە یان گوێگرتن، پێویستە شاشەکانیان لەبەردەم خۆیان دابنێن  روویان لە قیبلە بێت، قسە نەکات خەریکی کاری تر نەبێت دابنیشێت.
٤. مامۆستایەکەش کەسێکی بە توانا بێت لە لای خەلک دیار بێت.

لەگەڵ رێزدا .

د.محمد ملا خالد.
مامۆستای زانکۆی سۆران.

زۆرترین بینراو