بە ماوەی چەند دوای منداڵبوون سێكس دەستپێبكرێتەوە؟

هەواڵی / 29/3/2020 1300 جار بینراوە

بە ماوەی چەند دوای منداڵبوون سێكس دەستپێبكرێتەوە؟

 

منداڵبوون بە شێوەی ئاسایی یان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر تەندروستی ژنان و بەهۆیەوە پێویستی بە پشوی زیاتر دەبێت، تا جارێكی تر پەیوەندییە سۆزدارییەكانی دەست پێبكاتەوە.

پزیشكانی پسپۆڕ بۆچونی جیاوازیان هەیە لەسەر ماوەی دەستپێكردنەوەی ئەو پەیوەندییە، بەڵام بە زۆری لەسەر ئەوە كۆكن، كە ماوەكە دەكەوێتە نێوان چوار تا شەش هەفتەوە و لە ژنێكەوە بۆ ژنێكی تر، یان لە دۆخێكی تەندروستییەوە بۆ دۆخێكی دیكە دەگۆڕێت.

هەندێك لە ژنان دوای منداڵبوون توشی جۆرێك لە هەستیاری دەبن، بەتایبەتی لە ناوچەكانی زاوزێیاندا و پێویستیان بە كاتێكی زیاترە بۆ ئاسایی بوونەوە بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە سێكسییەكان.

پزیشكان ئامۆژگاری پیاوان دەكەن بۆ دووبارە سێكس كردن لەگەڵ هاوسەرەكانیان پێویستە لە رووی دەرونی و سۆزدارییەوە یارمەتی هاوسەرەكانیان بدەن و كارئاسانیان بۆ بكەن، تا جارێكی تر پەیوەندییەكان بچنەوە دۆخی ئاسایی.


سەرچاوە/ ماڵپەڕی ئەلڕاكیە


زۆرترین بینراو