ژیان و تاقیکردنەوە

هەواڵی / 28/3/2020 217 جار بینراوە

ژیان و تاقیکردنەوە

نوسینی:د.محمد ملا خالد
ئەمەی بەدی دەکڕێت لە دەقەکانی قورئاندا خودای مهیرەبان ڕۆژانە مرۆڤ تاقیدەکات بە چەندها جۆر، بە هەبوونی و نەبوونی، کاتێک گەنجی کاتێک پیری، کاتێک ساغی کاتێک نەخۆشی، کاتێک بە دەسەلاتی کاتێک ژێر دەست و نەداری، کاتێک حاکمی کاتێک محکومی،  کاتێک زانا و دانای کاتێک نەزان و بەلایی ... هەر قوناغێک لەم قوناغانە توێشو و ئارامی خۆی دەوێت.

تاقیکردنەوەکانی خودای دەکڕێن بە دوو جۆر :
جۆری یەکەم :- تاقیکردنەوی گشتی، مانایەکەی دیارە مەبەست لێی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەن کە هەموو کەسێک دەگرێتەوە، وەک خودای گەورە لە سورەتی ئەلبەقەرە ئایەتی (۱٥٥) دەفەرمووێت: ((وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ۗ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ)) ئاماژەکە دیارە بۆ گەشت مرۆڤە بەبێ جیاوازی، و کاتێک باسی مردنیش دەکات لە سورەتی الانبیاء ئایەتی (۳٥) لە دوای دەفەرمووێت :(( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ )).
و سەروەرمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: ( لا تزولُ قَدَمَا عبدٍ يومَ القيامةِ حتَّى يُسألَ عن أربعٍ عَن عُمُرِه فيما أفناهُ وعن جسدِهِ فيما أبلاهُ وعن عِلمِهِ ماذا عَمِلَ فيهِ وعن مالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وفيما أنفقَهُ  ). کەواتە تاقیکردنەوە گشتیەکان هەموو مرۆڤایەتی دەگرێت بەبێ جیاوازی .
وەک ئەم پەتایەیی ئێستا  لەم جۆرەیە جیاوازی لە نێوان کەس ناکات، ئەمە شتێکی زۆر ئاسایە.

جۆری دووەم:- تاقیکردنەوی تایبەتی بۆ هەموو کەسێک نیە بەلکو بەپێی توانای ئیمانی کەسەکە دەگۆرێت بە بەڵگەی فەرموودە پێشەوامان (صلی الله علیه وسلم) كاتێک سعدی کوری وەقاس (رضی الله عنه) لێ دەپرسێت کێ تاقیکدنەوەکان بەهێز و توندن دەفەرموێت: (قَالَ : الأَنْبِيَاءُ , ثُمَّ الأَمْثَلُ فَالأَمْثَلُ , فَيُبْتَلَى الرَّجُلُ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ , فَإِنْ كَانَ دِينُهُ صُلْبًا اشْتَدَّ بَلاؤُهُ , وَإِنْ كَانَ فِي دِينِهِ رِقَّةٌ ابْتُلِيَ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ , فَمَا يَبْرَحُ الْبَلاءُ بِالْعَبْدِ حَتَّى يَتْرُكَهُ يَمْشِي عَلَى الأَرْضِ مَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ ). تاقیکردنەوی پێغەمبەران زۆر جیاوازبووە لەگەڵ خەلکی، خودای میهرەبان دەفەرموێت لە دوای تاقیکردنەوی ئیبراهیم (علیه السلام) : ((  إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ الْبَلَاءُ الْمُبِينُ)) (سورة الصافات:106).

هەر دووکیان بە دوو رێگا تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەرێن لە سورەتی الانبیاء ئایەتی (۳٥) لە دوای دەفەرمووێت :(( وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ )) :
رێگای یەکەم بە ناخۆش و مسیبەت بەسەر هێنان کە پێویستە مرۆڤ تێیدا ئارام بگرێت، بەسەری دا زاڵبێت، و لە مهیرەبانی خودا بێ باک نەبێت و دوای لاچوونی بکات یان داوی قەرەبووکردنەوە بکات بە شتێکی باشتر و چاکتر.
رێگای دووەم تاقیکردنەوە بە خۆشی و فەراهەمبوون ئەمەش پێویستە مرۆڤەکان تێیدا غرورنەیانگرێت، و زیادەڕەوی نەکەن بەلکو شوکرانەی خودا بکەن لەسەر ئەم هەبوونە تا لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووبن، وەک پێغەمبەر سلێمان (علیه السلام) دەفەرموێت:(( قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ)) (سورة النمل:٤۰).

کەواتە ژیان هەمووی تاقیکردنەوەیە، لە کاتی ناخۆشی پێویستە ئارامبگرین، و داوای کۆمەکی لە خودا بکەین کە یارمەتیمان بدات لەسەر گۆرینی بۆ خۆشی یان قەرەبوومان  بکاتەوە، و لەکاتی خۆشی و فەراهەمبووندا شوکرانەی خودا بکەین، و غرور نەمانگرێت، و  زیادەڕەوی نەکەین.

زۆرترین بینراو