دوای کۆڕۆنا چی ڕوو دەدات ؟

هەواڵی / 27/3/2020 680 جار بینراوە

د.کامەران ژاژڵەیی
 دوای کۆڕۆنا چی ڕوو دەدات ؟
-- بێگومانم بەم نزیکانە ، دوو بۆ چوار هەفتەی تر ، پەتای کۆڕۆنا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و کەرنتنیە کۆتایی دێت ، سەدان پێشبینی دەکرێت و زۆربەیان کۆکن کە زەمەنی پێش کۆڤید - 19 تەواو جیاوازه لەگەڵ دونیای پۆست کۆڕۆنا .
-- وەلی لام وانیە هیچ جیاوازیەک وا ڕوو بدات ، بە تایبەت لە کوردستان کە بە لە دەرەوەی زەمەن دا دەژین .
--- بێگومان کە هێندەی پێ ناچێت سەدان و هەزاران چێرۆک دەنووسرێت ، چەندین فیلم و زنجێرەی تیڤی و گۆرانی لە سەر دەردەهێنرێت و دڵنیاشم کە زۆربەی جائیزەکانی ئۆسکار و گۆڵدن کڵوپ و ئەوانی تر دەبەنەوە .
-- پزیشک و کارمەندەکانی تەندروستی دەڕۆنەوە ماڵەوە ، تا ماوەیەکی زۆر بە دەست سترێس و شەونخوونی و دیمەنی مردنی نەخۆشەکانەوە دەناڵێینن و تووشی چەندان نەخۆشی و کێشەی دەروونی دەبن .
-- دووبارە شوێنە گشتیەکان قەڕەباڵغ دەبنەوە ، گازینۆ و کافتریا و مۆڵەکان جمەیان دێت ، هەژاران هەژار تر و دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەنتر ، هتد .
-- ئەوەی ڕوو دەدات ڕەگە تەنها زیاد کردنی یادێکە بە ناوەی ڕۆژی جیهانی کۆڕۆنا کە ساڵانە یاد بکرێتەوە .
--- هیوادارم هەڵە بم
-- لە ماڵەوە بمێنەوە و پاپەندی ڕێنمیایەکان بن .
-- وەڕگێڕانی بە دەستکاریەوە
-- د. کامەران ژاژڵەیی
-- پسپۆڕی زانستی خۆراک

زۆرترین بینراو