#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

پلانێکیتر دژ بە موچە خۆران بە سپۆنسەری مەسرور بەرزانی و وەزیری دارایی و بانكی ئارتی و ئاسیا حەواڵە

هەواڵی / 25/3/2020 820 جار بینراوە

پلانێکیتر دژ بە موچە خۆران بە سپۆنسەری مەسرور بەرزانی و وەزیری دارایی و بانكی ئارتی و ئاسیا حەواڵە

 

شه‌ن پرێس :
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک حکومەت پلانی ھەیە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران کە ڕێگەی ئاسیا حەواڵەوە بدات بە فەرمانبەران و نیسبەتێک لە موچەکەیان ببڕدرێت بۆ ئاسیا حەواڵە .
ئەم بیرۆکە شەیتانیە چەند مانگێکە ھەیەو دەیانەوێت لە ئێستادا تێیپەڕێنن بە بیانووی بڵاوبونەوەی کۆرۆناو قەدەغەی ھاتوچۆوە فرسەت لە پلانەکانیان بھێنن و بیانکەن بە ئەمری واقیع.
ئەم جۆرر بیرۆکانە قۆرغکاریەکی تەواوەو ھەموو فەرمانبەرێک ئیجباردەکات کە سیمکارتی ئاسیا بکڕێت و ئەپلیکەیشنەکەیان دابگرێ و نسبەتێکیش لە موچەکەیان وەکو سەرانە بدات بە ئاسیا حەواڵە کە وەک ئاماژەم پێکرد بانک نیەو حەواڵەیە.
ئێمە لەگەل ئەوەداین کە موچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا بدرێت و بێ كەم و كورتی چونكە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عیراق لە كاتی خۆی دێت و هیچ بیانویەك نیە بۆ نەدانی موچە لە كاتی خۆیداو فێڵیان لێنەکرێت و ھێندەی تر دڵەڕاوکێیان بۆ دروست نەکرێت. لە ئێستادا نزیکەی ھەموو وڵاتانی دنیا کۆرۆنایان تێدا بلاوبوەتەوە و ھەموویان بیریان لای خزمەتکردنی خەلکەکەیانە نەک فێڵ لێکردنیان و تێپەرکردنی پڕۆژە بازرگانیەکانیان.
لە ھیچ شوێنێکی دنیاش موچە نەوەستاوە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە.
ھیوادارم ئەنجومەنی وەزیران ئەم پڕۆژەیە ڕەتبکاتەوەو ڕێگە نەدات فێڵ لە موچە خۆرەکانی بکرێت و ھێندەیتر ھیلاکیان نەکات.
غالب محمد عەلی

خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو