# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئایا خودا میهرەبان یەک قەدەری بۆ مرۆڤ داناوە یان چەند قەدەرێکی هەیە؟

هەواڵی / 25/3/2020 203 جار بینراوە

ئایا خودا میهرەبان یەک قەدەری بۆ مرۆڤ داناوە یان چەند قەدەرێکی هەیە؟

شه‌ن پرێس :
ئەگەر سەیرێکی دەقەی ووتەکەی پێشەوا عمر ( رضى الله عنه) بکەین کە دەڵێت (نعم، نَفِر من قَدَر الله إلى قدر الله) واتا:- بەڵی هەڵدێین لە قەدەری خودا بۆ قەدەری خودا .

پێش ئەوەی باس لە ووتەکەی پێشەوا بکەم قەدەر واتا رێکخستن شتەکان و پێوانەکردینان پێش ئەوەی بریار کۆتایی بەسەر دیارکردنی کۆتایی بێت واتا بەبێت بە قەزا، بۆ نمونە خودا تقدیر کردووە مرۆڤ کافر یان موسلمان بێت نەخۆش یان ساغ بێت و چاک یان خراپ بێت یاسا و رێساشی داناوە تقدیرکردووە کە کەسێک بەم شێوەبێت دەگات بەم شتە وەک دەفەرموێت (فأما من أعطى واتقى وصدق بالحسنى فسنيسره لليسرى).

خودای تقدیری کردووە ئاگر بەر جەستەی هەر کەسێک بکەوێت دەیسوتێنێت کاتێک کەسێک ئاگری پێی دەکەوێت دەسوتێت دەبێت بە قەزا.

خودای تقدیری کردووە کە مرۆڤ پێویستە خۆراک بخوات تا لە ژیان بەمینێت و تقدیری کردووە ئەگەر بۆ ماوەیەک خۆراک نەخوات دەمرێت هەڵبژاردنەکە لە دەست مرۆڤە خودا ویستی لەسەر ئەمەیە کە مرۆڤ خۆی شتەکان هەلبژێرێت ویستی هەبێت.

پێشەوا عمر ( رضي الله عنه) کاتێک ئەم ووتەیە دەڵێت باس لە دوو قەدەر دەکات یەکیان مانەوەیە لەم شوێنە کە پەتایی لێیە کە بچنەناوی توشی نەخۆشی ببن کە ئەم تقدیری خودایە خۆت نەپارێزی لە نەخۆشی تووشی دەبی، دووەم قەدەر رۆیشتن هەڵاتن لەم پەتایە و خۆپاراستن کە ئەمەش هەر قەدەری خودایە بەمەش خۆت دەپارێزی لە پەتایەکە.

وخودا میهرەبان لە سورەتی رەعد دەفەرموێت( يَمْحُو اللَّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُ أُمُّ الْكِتَابِ) (39) قەدەری خودا یەک شت نیە، موشکیلەی ئێمە بەراورد لە نێوان دەقەکان ناکەین، ئەم ئایەتە باس لە قەدەرێکی تر دەکات خودا بۆی دەگۆرێت بەم یاسا و رێسایانەی کە خودا دیناوە کە دەبێتە هۆی گۆرینی قەدەرێک بۆ قەدەرێکی تر.

بۆ نمونە فەرموودەیەک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:- (ولا يردُّ القدرَ إلَّا الدُّعاءُ) واتا :- قەدەر ناگەڕێنتەوە جگە لە نزاکردن، کەواتە خودا تقدیری کردووە نزا قەدەرێکی ترت بۆ بێنێت, کەواتە ئەگەر نزا نەکەی قەدەرێکت هەیە و کاتێک نزاش دەکەی قەدەرێکی ترت هەیە, بەمەش مرۆڤ گەشبین دەبی هەوڵی باشترکردنی شتەکاندەدات نەک خۆم بەدەستدان بەبیانۆی قەدەر.

تۆ چوزانی چیت بۆ تقدیرکراوە وەک ئەوەیە خۆ بەدەستدان کە سەیری لوحی مەحفوزی کردیە.

ئەمەش بزانە کە هەر چیەک بکەی و چیت بۆ بێت هەر لە ژێر قەدەری خودای، با بۆ باشترین هەوڵبدەین وەک سەروەرمان دەفەرموێت ئەگەر داوی بەهەشتانکرد دوای فیردەوس بکەن.

و السلام علیکم.
د.محمد ملا خالد.

زۆرترین بینراو