# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئاڵوگۆڕ له‌ نێوان ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ئه‌ركدان و ئه‌و هێزانه‌ی له‌ پشوودان ناكرێت .

هەواڵی / 25/3/2020 75 جار بینراوە

ئاڵوگۆڕ له‌ نێوان ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ئه‌ركدان و ئه‌و هێزانه‌ی له‌ پشوودان ناكرێت .

شه‌ن پرێس :
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئازار، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانیدا: هیچ ئاڵوگۆڕێك له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ى له‌ ئه‌ركدان و ئه‌و هێزانه‌ى له‌پشوودان نه‌كرێت.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌ (5845) له‌سه‌ره‌ و واژووى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى پێوه‌یه‌ هاتووه‌ "بڕیارماندا ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له‌ ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕ به‌ هێزه‌كانیان ناكرێت، كه‌ پێكهاتوون له‌ هێزه‌كانی ئاسایشى ناوخۆ، به‌رگريی و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، له‌ ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه‌ تا به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌".

وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌ركدا بوون به‌ مۆڵه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌".

زۆرترین بینراو