# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئەستێرەیەکی یۆڤانتۆس توشی کۆرۆنا بوو

هەواڵی / 17/3/2020 129 جار بینراوە

ئەستێرەیەکی یۆڤانتۆس توشی کۆرۆنا بوو

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە یانەی یۆڤانتۆس هەڵچنیوە و لەدوای ڕۆگانی یاریزانێکی دیکەی ئەو یانەیە توشی ڤایرۆسەکە بوو.

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، پشکنینی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی یۆڤانتۆس بلیس ماتویدی ئەرێنی دەرچووە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

توشبوونی ماتویدی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدایە پێشتر ڕۆگانی یاریزانی یۆڤانتۆس توشی ڤایرۆسەکە بوو.

لەدوای توشبوونی رۆگانی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە پێش سێ ڕۆژ لە توشبوونەکەی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەدا پێکەوە وەستاون و وێنەیان گرتووە، وەک ئاماژەیەک بەوە سەرجەم یاریزانانی یۆڤانتۆس مەترسی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە هەیە.


زۆرترین بینراو