# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

دوو دیمەنی قیامەت

هەواڵی / 17/3/2020 343 جار بینراوە

دوو دیمەنی قیامەت
مامۆستا عبدالرحمن سجادى

ڕووداوە نائاساییەکان زۆربەیان ڕووداوەکانی قیامەت ئەخاتەوە بیرمان کە خوای گەورە خەبەری لێ داون ، کاتێک قورئان لەم ئایەتەدا دیمەنێکی ناسۆری قیامەت باس ئەکات کمیابارانەکەی هەڵەبجە دێتەوە یادمان کە چ کارەساتێکی دروست کرد ، مانای ئەم ئایەتەی قورئانی بۆ تەفسیر کردین بە کرداری ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ ۱ يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ ۲ ) سورة الحج

ئەوەی لەناو ڕووداوەکەدا بووبێ ئەزانێ ڕووداوی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە شێوەیەک بوو عەقڵ و ژیری کۆمەڵگەی مات و مەلول کردبوو ، کەس بە هاواری کەسەوە نەئەچوو ، ویژدان نەمابوو ، دایک کۆرپەی خۆی فڕێ ئەدا ئافرەتی سکپڕ کۆرپەکەی لەبار ئەچوو برا لە برا ڕای ئەکرد منداڵ لە دایک و باوک وون ئەبوو ، کەسێک لە دیمەنەکەدا نەبووبێ نازانێ چۆن بوو .

جا لەم ئایەتەدا لە سەرەتادا دەرمانی ئەم دەردەی باس کردووە هەتا لە ناڕەحەتی لەو شێوەیەدا ڕزگارمان بێ ئەویش بە بەجێهێنانی فەرمانی خوایە ، ئەگەر ئادەمیزاد ڕوو لە خوا بێ خوای گەورە پارێزگاری لێ ئەکات لە دونیا و دواڕۆژیشدا .

ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆش دیمەنێکی قیامەت ئەخاتەوە بیرمان کە خوای گەورە باسی ئەکات ( فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ ٭ يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ ٭ وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ ٭ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ ٭ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ ) سورة عبس

لەو ڕۆژەدا کە زیندوو ئەکرێینەوە بە ڕووتی پەنجا هەزار ساڵ وەستان لەناو ئاگردا مەگەر کەسانێک سێبەریان لەگەڵ خۆیاندا بردبێ و گوێڕایەڵی قورئان بووبن .

جا ئەو ڕۆژە برا لە برا ڕائەکات لەژێر پێیدا بێ دەستی بۆ نابات لە دایک و باوک و خێزان و منداڵەکانی ڕائەکات هەرکەسەو خەمی خۆیەتی بەزەیی و سۆز نامێنێ ئەو خەڵکە وەک پەپوولەی زەرد بەیەکدا دێن هاوار ئەکەن : ( يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ) الفرقان ۲٨ ، خۆزگە هاوڕێیەتی ئەو بێ باوەڕانەم نەکردایە و خۆشم نەویستنایە

بیر بکەرەوە چەند لاوازین ورەمان لەدەست داوە بە هۆی ڤایرۆسێکەوە کەس لە کەس ناپرسێ خوا نەکات خۆشەویستێکت هەڵامەتێک بگرێ لێی ڕائەکەی ، وەک قیامەت هەمووی هاواریەتی شوێن نیە خۆمان دەرباز بکەین ڕووی زەوی بووەتە دۆزەخ بۆ کافر و موسڵمان.

زۆرترین بینراو