# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

توێژینەوەیەکی زانستی لە ئەمریکا هەشت هۆکاری ئەنجامدانی ناپاکی هاوسەری دەخاتەڕوو.

هەواڵی / 14/3/2020 990 جار بینراوە

توێژینەوەیەکی زانستی لە ئەمریکا هەشت هۆکاری ئەنجامدانی ناپاکی هاوسەری دەخاتەڕوو.

توێژینەوەکە زانکۆی مایلاندی ئەمریکی ئەنجامیداوە و لە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا ٥٦٢ کەس دانیان بە هەڵەکانیاندا ناوە کە لە ژیانی هاوسەرییاندا کۆمەڵێک پاڵنەر ناچاری کردوون ناپاکی هاوسەری ئەنجامبدەن.
دیڵن سلیتەرمان بەرپرسی توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کۆمەڵێک پاڵنەر هۆکارە تا هاوسەران خیانەت بکەن.
دەشڵێت "تێگەیشتن لە پاڵنەری هۆکاری خیانەتەکە یارمەتیدەر دەبێت لە دووبارە باشکردنەوەی پەیوەندی هاوسەری و ڕوونەدانەوەی ئەو دۆخە".
لە توێژینەوەکەدا ٨٠ پرسیار هاتووە، کە توێژەران بەسەر هەشت هۆکاری سەرەکیدا دابەشیان کردووە، ئەوانیش:
١. هەستی تۆڵەکردنەوە لە بەرامبەر.
٢. لاوازی هەستی جنسی و ناچاربوونی بۆ پەنا بردنە بەر کەسێکی تر.
٣. کاڵبوونەوەی خۆشەویستی و دەرنەبڕینی هەستی سۆزداری.
٤.گرنگینەدانی یەکێکیان.
٥. نەبوونی متمانە و وەفا.
٦. کاریگەریی هەندێک بارودۆخ وەکو نەخۆشی شەکرە یان پاڵەپەستۆی دەروونیی زۆر.
٧. کەمبوونەوەی ڕێز و نەبوونی هەستی پەشیمانی.
٨. حەزی گۆڕینی بەرامبەر.



زۆرترین بینراو