#ڤایرۆسی کۆرۆنا

لیستێكی‌ نوێی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ لاوازی سێكسی ده‌كه‌ن

هەواڵی / 14/3/2020 2028 جار بینراوە

لیستێكی‌ نوێی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ لاوازی سێكسی ده‌كه‌ن

شه‌ن پرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هۆكارێك هه‌ن حه‌ز و توانای‌ سێكسیی مرۆڤه‌كان كه‌م و لاواز ده‌كه‌ن, له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه‌ ده‌كرێت ئه‌و حه‌ز و توانایه‌ی‌ بۆ بگێڕێته‌وه‌ و له‌ نێو ئه‌وانیشدا خۆراكه‌ جۆربه‌جۆره‌كانه‌, كه‌ هه‌ندێكیان كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی‌ ده‌بێت بۆ باشتركردنی‌ توانای سێكسیی‌ مرۆڤه‌كان به‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه‌:


لێره‌دا لیستێكی‌ نوێی‌ خۆراكیتان پێده‌ناسێنین كه‌ پسپۆڕانی‌ خۆراكی‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ی‌ ده‌رمانه‌ ووزه‌به‌خشه‌ سێكسیه‌كان پۆلێنیان كردوون:
1/ گۆشتی‌ برژاو: ئاستی‌ هۆڕمۆنی‌ (دوبامین) له‌خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و به‌وه‌ش حه‌زی‌ سێكسی لای‌ پیاوان و خانمانیش زیاد ده‌كات.
2/ شوكولاته‌ی‌ تۆخ: جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌, ده‌بێته‌ هۆی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ده‌روونی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌مۆكی‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئاره‌زووی‌ سێكسیت زیاد ده‌كات.
3/ مـۆز: بڕێكی‌ باشی ڤیتامین (بی)ی‌ تێدایه‌ و یارمه‌تیی زیادبوونی‌ ئاره‌زووی‌ سێكسی ده‌دات, به‌تایبه‌تیش له‌لای‌ پیاوان, به‌ڵام نابێ له‌سه‌ر سكی‌ خاڵی‌ مۆز بخورێت چونكه‌ زیانی‌ هه‌یه‌.
4/ چه‌ره‌سات: به‌تایبه‌تی‌ فستق و گازۆ و باده‌م و بوندق و گوێز, كه‌ پێكهاته‌ی‌ كانزایی‌ پێویست و ئۆمیگا سێیان تێدایه‌ كه‌ هاوكارن له‌ چالاكتركردنی‌ سوڕی‌ خوێن و به‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ ئاره‌زووی‌ سێكسی زیاد ده‌كات.
5/ خـواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان: به‌فسفۆڕ و ئۆمیگا سێ ده‌وڵه‌مه‌ندن, به‌تایبه‌تیش ماسیی سه‌له‌مون و ده‌بنه‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ هۆڕمۆنی‌ (سیرۆتۆنین) له‌ مۆخدا و كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ خۆشی و ئارامیی‌ زیاتر ده‌كات و ئاره‌زووی‌ سێكسیش له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زیاد ده‌كات.
6/ سیر و پیاز: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بۆنێكی‌ ناخۆشیان هه‌یه‌, به‌ڵام به‌ باشترین داده‌نرێن بۆ چالاكتركردنی‌ سوڕی‌ خوێن و به‌هێزتركردنی‌ حه‌ز و توانای‌ سێكسی.
7/ بیبه‌ری‌ تون: ئه‌میش حه‌ز و ئاره‌زووی‌ سێكسی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زیاد ده‌كات و له‌و ڕووه‌وه‌ زۆر كاریگه‌ره‌.
8/ تـوو: به‌هه‌ردوو جۆری‌ ڕه‌ش و سپییه‌وه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ و باشه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ هێز و حه‌زی‌ سێكسی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
9/ كاهوو و كه‌ره‌وز: ئه‌و دوو جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ زۆرترین كاریگه‌رییان هه‌یه‌ بۆ لایه‌نی‌ سێكسی و زیادكردنی‌ تۆوی‌ پیاوان و باشتركردنی‌ توانای‌ وه‌چه‌ خستنه‌وه‌, هه‌ربۆیه‌ كه‌ واباشه‌ ڕۆژانه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانماندا بیخۆین.
10/ گۆشتی‌ باڵنده‌كان به‌ گشتی‌ و كۆتر به‌ تایبه‌تی‌.
11/ میوه‌هاته‌كان به‌گشتی‌ و هه‌نار و شوتی به‌ تایبه‌تی‌.


زۆرترین بینراو