#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

ئـه‌و خـۆراكـانـه‌ی‌ بـه‌ گــه‌نــجــی‌ ده‌تـهـێـڵـێـتـه‌وه‌

هەواڵی / 14/3/2020 749 جار بینراوە

ئـه‌و خـۆراكـانـه‌ی‌ بـه‌ گــه‌نــجــی‌ ده‌تـهـێـڵـێـتـه‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
كۆمه‌ڵێك خۆراكی‌ باش هه‌ن كه‌ ده‌توانن تا ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ زۆرباش ڕێگری‌ له‌ پیربوونی‌ مرۆڤ بكه‌ن و به‌ گه‌نجی‌ و جوانی‌ ده‌یهێڵنه‌وه‌, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ پاراستنی‌ مرۆڤیش له‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و شه‌كره‌ و فشاری‌ خوێن و پوكانه‌وه‌ی‌ ئێسقانیشدا كاریگه‌ریی‌ زۆر باشیان هه‌یه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ن:


1/ ئه‌ڤۆگادۆ: به‌ ترشه‌ چه‌وره‌كان دوڵه‌مه‌نده‌ و بۆ ته‌ندروستیی دڵ زۆر باشه‌.
2/ توو: مرۆڤ له‌ هه‌وكردنه‌ جۆربه‌جۆره‌كان ده‌پارێزێ‌ و به‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و ڕێگری‌ له‌ چرچبوونی‌ پێست ده‌كات.
3/ گوێز: به‌ ئۆمیگا سێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و بۆ دڵ و پته‌وكردنی‌ ئێسك و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و پێست و چالاككردنی‌ سوڕی‌ خوێن زۆر باشه‌.
4/ شوكولاته‌: سوڕی‌ خوێن چالاك ده‌كات و پێست به‌ جوانی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ و ڕێگری‌ له‌ چرچبوونی‌ ده‌كات.
5/ دانه‌وێڵه‌كان: به‌ كانزاكان و ڕیشاڵه‌كان و ڤیتامینه‌ جۆربه‌جۆره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن و بڕێكی‌ باشیش دژه‌ ئۆكسانیان تێدایه‌ و نیشانه‌كانی‌ پیربوون دواده‌خه‌ن.
6/ لۆبیا: بۆ ته‌ندروستیی‌ دڵ زۆر باشه‌ و ڕێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی‌ ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌ ئاسن و پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
7/ ماسی: خـواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان به‌ گشتی‌ و ماسی به‌تایبه‌تی‌ زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستیی دڵ و مێشك و ڕێگری‌ له‌ هه‌وكردنه‌كان ده‌كه‌ن.
8/ زه‌یتی‌ زه‌یتون: باشترین جۆری‌ زه‌یت و چه‌ورییه‌كانه‌ و زۆرترین سوودی‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و ڕێگری‌ له‌ هه‌وكردنه‌كان و خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات و بۆ ته‌ندروستیی دڵ و مێشك و ده‌ماره‌كان زۆر باشه‌.
9/ سه‌وزه‌وات به‌ گشتی‌ و گه‌ڵا پانه‌كان به‌ تایبه‌تی‌: وه‌ك سپێناخ و بڕۆكلی‌ و چه‌وه‌نه‌ر, كه‌ بۆ دروستكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كان زۆر كاریگه‌رن و جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ له‌ ژه‌هره‌ جۆربه‌جۆره‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه‌ و چالاكی‌ و ته‌ندروستیی زیاتر به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن.
10/ میوه‌هاته‌كان به‌گشتی‌.


خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو