# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

په‌رله‌مانی کوردستان بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌كاته‌وه‌

هەواڵی / 27/2/2020 294 جار بینراوە

په‌نجه‌مۆری فه‌رمانبه‌رانیش لابراوه‌
په‌رله‌مانی کوردستان بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌كاته‌وه‌

شه‌ن پرێس:
په‌رله‌مانی كوردستان دو كاتژمێر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده‌كانی وه‌ك خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاند،په‌نجه‌مۆری فه‌رمانبه‌رانیش لابراوه‌.

هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ئاگاداری رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاردراوه‌ ده‌وامی سه‌رجه‌م كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان دو كاتژمێر كه‌مبكرێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد،له‌ بری ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاتژمێر 3.00 بڕۆنه‌وه‌، له‌مه‌ودوا له‌ دوای كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌توانن بڕۆنه‌وه‌.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامی ئێران و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک لە عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری تایبه‌ت یان بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتەبەر.

جێگری سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان باسی لەوەشکرد، لە چوارچێوەی رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاردراوه‌ په‌نجه‌مرۆی هاتن و رۆیشتنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان هه‌ڵبگیرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان له‌رێگه‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ واژۆی كارمه‌ندان وه‌رده‌گرن.

زۆرترین بینراو