# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

پرسیار و وەڵام لەسەر کۆرۆنا

هەواڵی / 27/2/2020 298 جار بینراوە

پرسیار و وەڵام لەسەر کۆرۆنا
دكتۆر گۆران عه‌بدوڵڵا
ئایە چیبکەم بۆ ئەوەی خۆم بپارێزم؟

-ئاگاداری تازەترین زانیاریەکان بە لەسەر کۆرۆنا بە پشتبەستن بە شارەزاییان و پزیشکان و سەرچاوەی وەکو رێکخراوی تەندروستی جیهانی

-زۆربەی ئەوانەی کە تووشدەبن نیشانەی سووکیان دەبێ و بە تەواوی چاکدەبنەوە، بەڵام رەنگە لە هەندێکی تر زۆر بە توندی بیگرن.

چی هەنگاوێک بۆ خۆپاراستن کاریگەرە؟

ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێبکە

١. بە بەردەوامی دەستەکانت بە ئاو و سابون یا بە جێڵی تەعقیم پاککەرەوە. دەستشوشتن ڤایرۆسەکە لە ناودەبات کە ڕەنگە لەسەر دەستەکانت نشتبێتەوە.

٢. بەلای کەمەوە مەودای ١ مەتر ڕاگرە لە نێوان خۆت و کەسێک کە کۆکە یا پژمەی هەبێ. کە کەسێک ئەکۆکێ یا ئەپژمێ وردە دڵۆپی ئاوی لوت و دەم فرێدەدەن کە ڕەنگە ڤایرۆسەکەی تێدا بێ. ئەو وردە دڵۆپانە رەنگە لە ڕیی دەم و لووتتەوە بچێتە ناو لەشتەوە و تووشی ڤایرۆسەکەت بکا. ئەگەر زۆر لە نەخۆشێکی کۆرۆناوە نزیک بی رەنگە لەڕیی هەناسەی ئاساییەوە ڤایرۆسەکەت بۆ بگوازرێتەوە، بۆیە تکایە مەودای ١ مەتر ڕاگرە.

٣. دەست لە دەم و لووت و چاوت مەدە. تۆ بە بەردەامی دەست لە شت و مەکی دەوروبەرت دەدەی کە رەنگە ڤایرۆسەکەی پێوە بێ. ئەگەر ڤایرۆسەکە بە دەستەکانتەوە نووسابن و دواتر دەست لە دەم و لووت و چاوت بدەی ئەوا ڤایرۆسەکە بۆت ئەگوازرێتەوە و تووشی نەخۆشیەکە دەبی.

٤. خۆت و ئەوانەی دەوروبەر با بە شێویەکی تەندروست مامەڵەبکەن لە کاتی کۆکە یا پژمە. پێویستە کلینکس بەکاربهێنیت و یەکسەر فرێیدەیتە تەنکەی خۆڵەوە. ئەگەر کلینکس نەبوو قۆڵەکانت بخەرە سەر دەم و لووتت.

٥. تکایە لە ماڵ مەچۆرەوە دەرەوە ئەگەر نەخۆش کەوتی. سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بکە ئەگەر تا و کۆکە و تەنگەنەفەسیت هەبوو. پێش ئەوەی بچیتە نەخۆشخانە پەیوەندی تەلەفونی بکە و ئاگاداریان بکەوە کە ئەو نیشانانەت هەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش خۆیان ئامادە بکەن. هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکە کە سەردانی چی شوێنێک بکەی چونکە هەندێ شوێن ئامادەکراوە بۆ ئەو مەبەستە.

٦. ئاگاداری تازەترین رووداوەکانی تایبەت بە کۆرۆناوە بە. بەدوای زانیاری دروستدا بگەرێ و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکە کە زانیاری دروست پێشکەش بکەن.

ئەو هەنگاوانەی خۆپارێزی چین کە بۆ کەسانێک پێویستە کە لە شوێنێکەوە گەڕابێتنەوە کە ڤایرۆسەکەی تیا بڵاوبووەتەوە بۆ نموونە ئێران؟

١. تکایە پابەندبە بەو هەنگاوانەی سەرەوە.

٢. ئەگەر نەخۆشکەوتی و نیشانەکانت سووک بوون وەکو تەڕبوونی لووت و سەرئێشە، تکایە لە ماڵەوە بمێنەرەوە تا بە تەواوەتی چاکدەبیتەوە.

٣. ئەگەر کۆکە و تەنگەنەفەسی و تات هەبوو بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بکە. پێش ئەوەی بچی بۆ نەخۆشخانە لەڕێی تەلەفونەوە پەیوەندی بکە و ئاگاداریان بکەوە کە دەچی بۆ خەستەخانە.

٤. ئەگەر کۆکە و پژمەت هەبوو تکایە لەکاتی چوونە دەرەوە و ڕویشتن بۆ نەخۆشخانە دەمامک ببەستە و ئەگەر کرا دەستکێش لەدەست کە.

٥. تکایە بە ڕاستگۆیی هەموو ئەو شوێنانە باس بکە کە سەردانت کردوون لە کاتی گەشتەکەدا.

٦. هەوڵبدە لە گەڵ کەمترین کەس پەیوەندیت هەبێ و تەوقە مەکە و کەس ماچ مەکە.

٧. ئەگەر لە کەرەنتینەی تکایە پابەندبە بە ڕێنماییەکان و مەچۆ دەرەوە و پەیوەندی لەگەڵ کەسی تر مەکە. ئەگەر ویستت قسە لەگەڵ کەسوکارەکەت بکەی، تەلەفون بەکاربهێنە.

٨. تکایە ئەو پارەیەی کە هەڵتگرتووە مەدە بە خزم و کەسوکارەکەت چونکە رەنگە ڤایرۆسەکە بە پارەکەوە نووسا بێ و بگوازرێتەوە. داوا لە هاوڕێیەک بکە کە پارەکە بداتە کەسوکارەکەت و دواتر کە لە کەرەنتینە دەرچووی بیدەوە.

زۆرترین بینراو