# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

چه‌ند شتێكی‌ خانمان كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پیاوان حه‌زی‌ پێناكه‌ن

هەواڵی / 25/2/2020 1265 جار بینراوە

چه‌ند شتێكی‌ خانمان كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پیاوان حه‌زی‌ پێناكه‌ن

 
شه‌ن پرێس:
پسپۆڕانی‌ كۆمه‌ڵناسیی‌ تایبه‌ت به‌ ژیانی‌ هاوسه‌ران چه‌ند ڕه‌فتار و شتێكی‌ خانمانیان ئاشكراكردووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پیاوان حه‌زیان پێناكه‌ن و وایانلێده‌كات كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان به‌لاوه‌ سه‌رنج ڕاكێش نه‌بێت, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ن:


1/ زۆر گرنگیدان به‌ قژیان و بۆیه‌ و لول و خاوكردنه‌وه‌یان و زۆر كات پێوه‌ كوشتنی‌.
2/ مه‌یكئه‌پی زۆر و دره‌وشاوه‌, كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پیاوان زۆری‌ حه‌ز پێناكه‌ن و پێیان باشه‌ هاوسه‌ره‌كانیان به‌ ناسكی بمێننه‌وه‌ و ده‌رمانێكی‌ كاڵ و كه‌م به‌كاربهێنن.
3/ برژانگی‌ ده‌ستكرد, پیاوان پێیان خۆشه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان به‌ ڕوخسار و برژانگ و برۆی‌ ساده‌وه‌ ده‌ربكه‌ون.
4/ گرنگینه‌دان به‌ جه‌سته‌ و ده‌ركه‌وتنی مووی زیاده‌ی‌ له‌شیان و ناڕێكیی نینۆكه‌كانیان.
5/ زه‌ردبوونی‌ ددانیان و بۆنی‌ ناخۆشی ده‌میان, كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ پیاوان لێیان.
6/ به‌كارهێنانی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ بۆن, كه‌ له‌كاتی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ پیاوان پێی‌ بێزار ده‌بن, به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك جۆری‌ بۆن كار ده‌كاته‌ سه‌ر میشكی‌ پیاوان و بێزاریان ده‌كات.
7/ ڕێككردنه‌وه‌ و تۆخكردنه‌وه‌ی‌ مه‌یكئه‌پ و میكیاج له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان.
8/ پێستی‌ ووشك و قڵیشاو یان زۆر چه‌ور.



زۆرترین بینراو