# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

بۆئه‌وه‌ی تڕه‌مپ نه‌یانبینێت، حكومه‌تی هند دیوار به‌ ڕووی ماڵه‌ نه‌داره‌كان دروستده‌كات

هەواڵی / 24/2/2020 523 جار بینراوە

بۆئه‌وه‌ی تڕه‌مپ نه‌یانبینێت، حكومه‌تی هند دیوار به‌ ڕووی ماڵه‌ نه‌داره‌كان دروستده‌كات


حكومه‌تی هندستان بۆ شاردنه‌وه‌ی ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژاره‌كانی سه‌ ڕێگه‌كه‌ی تڕه‌مپ، دیوار به‌ ڕووی ئه‌و ناوچانه‌دا دروستده‌كات.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌: له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی (دۆناڵد تڕه‌مپ)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هندستان، به‌ مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی دۆخی به‌شێك له‌ خه‌ڵكه‌ هه‌ژار و بێلانه‌كانی سه‌ر ڕێگه‌كه‌ی، حكومه‌تی هندستان به‌ درێژایی 700 مه‌تر دیوارێكی له‌به‌رده‌م ئه‌و ماڵانه‌دا دروستكردووه‌.

به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌ڵێن: حكومه‌ت له‌جێی ئه‌وه‌ی دیوار به‌ ڕووماندا دروستبكات، با خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانمان بۆ دابین بكات.

به‌پێی قسه‌ی هاوڵاتیان، له‌ ڕابردووشدا، هه‌ر كاتێك سه‌رۆكوه‌زیران به‌و ناوه‌دا ڕۆیشتووه‌ پێشتریش به‌ ڕووپۆشی سه‌وز دایان پۆشیوه‌.

لای خۆیه‌وه‌، ماڵپه‌ڕی بی. بی. سی عه‌ره‌بی ئه‌و تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌ی دابه‌زاندووه‌ته‌وه‌و وه‌ك ئاماژه‌ بۆ دیواره‌كه‌ی ته‌كساس، له‌ ڤیدیۆكه‌ی نووسیوه‌: دیوارێكی دیكه‌ی تڕه‌مپ.. !

ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی حكومه‌تی هندستان ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه‌ و به‌ هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ژاریی له‌ وڵاته‌كه‌یدا لێكی ده‌ده‌نه‌وه‌.

له‌ یه‌كه‌م سه‌ردانییدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ هاوه‌ڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی هندستانی كرد و له‌ شاری ئه‌حمه‌د ئاباد گه‌وره‌ترین یاریگای یاری (كریكیت)ی كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو