# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

به‌هۆی ته‌شهیركردن به‌ ئاینی ئیسلام، كاره‌كانی گروپه‌ شانۆییه‌كه‌ی كه‌لار بۆ ساڵێک سڕکرا

هەواڵی / 24/2/2020 148 جار بینراوە

به‌هۆی ته‌شهیركردن به‌ ئاینی ئیسلام، كاره‌كانی گروپه‌ شانۆییه‌كه‌ی كه‌لار بۆ ساڵێک سڕکرا


ناڕه‌زایی و كاردانه‌وه‌كان دژی نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كی هونه‌ری له‌ قه‌زای كه‌لار كه‌ تێیدا سوكایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌كانی ئاینی ئیسلام و مامۆستایانی ئاینی كرابوو به‌رده‌وامه‌.

هاوكات لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیرییان كرد.

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری گەرمیانیش بڕیاریدا گروپی هونەری ئەستێرەکان لە کەلار بۆ ماوەی ساڵێک لە کارەکانی سڕ بکات.

زۆرترین بینراو