# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

بـه‌یـانـیـان بـه‌ سـكـی‌ بـه‌تـاڵ ئـــاوی‌ گـــه‌رم بـخـۆنـه‌وه‌

هەواڵی / 22/2/2020 737 جار بینراوە

به‌ سووده‌ زۆره‌كانی‌ سه‌رسام ده‌بیت
بـه‌یـانـیـان بـه‌ سـكـی‌ بـه‌تـاڵ ئـــاوی‌ گـــه‌رم بـخـۆنـه‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كاتێك به‌یانیان له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن خێرا كوپێك قاوه‌ یان چا ده‌خۆنه‌وه‌ و هه‌شه‌ په‌رداخێك ئاوی‌ سارد ده‌خـواته‌وه‌, به‌ڵام زانایان و پزیشكانی‌ پسپۆڕ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك ئاوی‌ گه‌رم "ئه‌ڵبه‌ت زۆر گه‌رمیش نا" به‌یانیان له‌دوای‌ هه‌ستان له‌ خه‌و, یان خـواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك ئاوی‌ گه‌رم له‌ دوای‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كان سوودێكی‌ ئێجگار زۆری‌ بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ ده‌ركردنی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ ژه‌هر و خوێ و پاشماوه‌ی‌ خۆراك و چه‌وریی زیاده‌ له‌ له‌ش.
2/ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس به‌هێز ده‌كات.
3/ میتالیسیۆمی‌ له‌ش ڕێكده‌خات, كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ڕێكخستنی‌ ویستی‌ خـواردن.
4/ پشوو به‌ گه‌ده‌ ده‌دات و چالاكی‌ ده‌كات.
5/ ئازار به‌گشتی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
6/ ڕه‌قبوونی‌ ماسولكه‌كان ناهێڵێت.
7/ سوڕی‌ خوێن چالاك ده‌كات.
8/ كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌.
9/ بڕێكی‌ زیاتری‌ ووزه‌ ده‌سوتێنێت, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گه‌رمبوونی‌ له‌شه‌وه‌.
10/ پیربوون دواده‌خات.
11/ تا ئاستێكی‌ باش حه‌ز و ووزه‌ی‌ سێكسیت بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌.
12/ به‌گشتی‌ هه‌ست به‌ چالاكیی‌ زیاتر ده‌كه‌یت.


زۆرترین بینراو