# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئەو زانیارییە پزیشکییانە بزانه‌ كه‌ لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵخۆشکەرن

هەواڵی / 21/2/2020 692 جار بینراوە

ئەو زانیارییە پزیشکییانە بزانه‌ كه‌ لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵخۆشکەرن

د.زانا دزەیی/پسپۆڕی ھەناویی
-تاوەکو ئێستا ئەوەی کە زۆر دڵخۆشکەرە، پزیشکانی تایبەتمەند دەڵێن ڤایرۆسەکە تەنھا لە ڕێگای پژمین و کۆکەوە دەگوازرێتەوە، واتا تاوەکوو ئێستا زۆربەی زۆری حاڵەتەکان تەنھا لەم دوو ڕێگەیە بووە و بە تەنھا بە ھەناسەدانی ئاسایی و یان پیسایی و میزکردنەوە ناگوازرێتەوە.

-زۆربەی زۆری حاڵەتەکان حاڵەتی سادەن وەک سەرمابوونێکی ڤایرۆسیی کاتی کە زۆربەمان لە وەرزی سەرما تووشی دەبین، زۆربەی حاڵەتە تووندەکانیش (زیاتر لە ٨٠٪ یان) چاکبوونەتەوە.

-تا ئێستا ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆڤید١٩، لە ٢٪ بۆ ٤٪ی تێنەپەڕاندووە.

-زانایانی پزیشکی چین ڕایانگەیاندووە، ئێستا پەتای کۆڕۆنا لە لووتکەیە و پێدەچێت لەوە زیاتر گەشە نەکات و لە ماوەیەکی کورتیی داھاتوو، پەتاکە بەرەو نەمان بچێت.

-ھەریەکە لە ووڵاتانی چین، ئوستڕالیا، ئەڵمانیا، ڕوسیا، ئەمریکا لە ھەوڵی بەردەوامی دروستکردنی پێکوتە (تەلقیح) یان دەرمانێکی دژە ڤایرۆسیی کۆڕۆنا دان و ھەندێ لەم دەرمانانە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەن و بەشێکی بەرچاوی تووشبوان سوودیان لێبینیوون.

-ئەوەی تاوەکوو ئێستا ساخبۆتەوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی، کۆڕۆنای کۆڤید ١٩ بەرگەی گەرمی زیاتر لە ٥٥ بۆ ٦٠ پلەی سیلیزیی ناگرێت، بە تەنھا دەست شووشتنێکی ئاسایی بە ئاو و سابوون لەناو دەچێت.

بەھیواین ئەو پەتایە پێش ئەوەی بگاتە کوردستان، بەیەکجاریی بەرەو نەمان بچێت.

زۆرترین بینراو