# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

پزیشکی دەرمانساز لە دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان

هەواڵی / 21/2/2020 313 جار بینراوە


ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەسوودن

د.عیسا عەبدولڕەحمان
پزیشکی دەرمانساز لە دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان

ڤایڕۆسی کۆڕۆنا لە شاری ووهانی چین لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ بازیدا، ڤایڕۆسەکە گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەرئەوەی ڤایڕۆسەکە نوێیە تا ئێستا هیچ پێکووتە و دژەڤایڕۆسێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نییە، لەکاتێکدا هەوڵی زۆر لەئارادایە بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک.

دۆزینەوەی دەرمان و پاشان پەسەندکردنی، پێویستیی بە چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە هەیە تاوەکو سەرجەم دۆکیومێنتەکانی پەیوەست بە کاریگەری و سەلامەتی، ژەم و بەکارهێنان، کاریگەرییە لاوەکییەکان، بەکارنەهێنان و خۆبەدوورگرتنەکان، چۆنییەتی کردنەدەرەوە، زیندەکردار و ماوەی دەستکردن بە ئیشکردنی دەرمانەکە دیاریدەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت دەرمان بە ٥ قۆناغدا تێپەڕێنرێت ئینجا پەسەندبکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا چین دوو دەرمانی دژەڤایڕۆسی بەناوەکانی (فاڤیپیراڤیر و فاڤیلاڤیر – favipiravir & favilavir) بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ڤایڕۆسی پەیوەست بە کۆڕۆنای نوێ پەسەندکرد، ئەو پەسەندکردنە زانستییانە نەبوو هەروەها بەبێ گەڕانەوە بۆ ستانداردە جیهانییەکان بۆ پەسەندکردنی دەرمان، ئەو کارە ئەنجامدرا.

بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایڕۆسییەکە و زیادبوونی تووشبووان، دەکرێت هەندێک دەرمان سوودیانلێوەربگیرێت، بەڵام هیچ لە دەرمانەکان پەسەندکراونین، کاریگەری و سەلامەتییان جێگیرنەکراوە، لەئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و نەبوونی دەرمانێکی دیاریکراو و پەسەندکراو، دەکرێت سوود لەو دەرمانانە وەربگیرێت؛
١. دەرمانە ئازارشکێنەکان
٢. دەرمانە دژەهیستامینەکان
٣. دەرمانەکانی دژەلووتگیران
٤. ڤیتامین سی
٥. کۆرتیکۆستیڕۆیدەکان
٦. کلۆرۆکوین – Chloroquine
٧. دژەئیبۆلا – remdisivir
٨. دژەئایدز – lopinavir & ritonavir
٩. فاڤیپیراڤیر– favipiravir
١٠. فاڤیلاڤیر – favilavir
١١. دەرمانەکانی ARBs (رەنگە کاریگەرییان هەبێت چونکە کۆڕۆنای نوێ وەک کۆڕۆنای سارس شوێنی ئیشکردنی لە سیستمی هەناسەدان وەرگری ئەنزیمی گۆڕینی ئەنگیۆتێنسین ١ (ACE2R)ە)

زۆرترین بینراو