# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ڤایرۆسێكی کوشندە لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە

هەواڵی / 21/2/2020 444 جار بینراوە

26 ملیۆن کەسی نەخۆشخستووە
ڤایرۆسێكی کوشندە لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە

شه‌ن پرێس:
پەیمانگەی نیشتمانی هەستیاری و هەوکردنەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت ئێستا لە ئەمریکا سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسێکی کوشندەی هەڵامەت بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە 26 ملیۆن کەسی نەخۆشخستووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی پەیمانگەی نیشتمانی هەستیاری و هەوکردنەکان لە ئەمریکا لەنێوان ساڵانی 2019-2020 لە وەرزی هەڵامەت تاوەکو ئێستا زیاتر لە 26 ملیۆن ئەمریکی بەهۆی ڤایرۆسێكەوە تووشی هەڵامەت بوون، کە تەنیا لەم وەرزەدا زیاتر لە 14 هەزار کەسی کوشتووە و 250 هەزار تووشبوو لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

د. مارگۆت ساڤۆی، سەرۆکی بەشی پزیشكی خێزانی لە سکوڵی پزیشكی زانکۆی تێمپڵ دەڵێت ئەم جۆرە لە هەڵامەت لەنێو ئەمریکییەکان بەربڵاوە و بەهۆی بەربڵاوەییەکەی، لەلایەن خەڵکی و حکومەت بە هەند وەرنەگیراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا 26 ملیۆن ئەمریکی تووشبوون.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت بەهۆی ئەوەی ساڵانە لە وەرزی سەرما پەتاکان بڵاودەبنەوە؛ بایەخیان پێنادرێت، بەڵام ئاشکرایدەکات ساڵی 2017-2018 زیاتر 45 ملیۆن کەس تووشی هەمان ڤایرۆس بوون، 61 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، ساڵی 2019-2020یش تاوەکو ئێستا 26 ملیۆن کەس تووشبوون و 14 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

پسپۆڕێكی نەخۆشییە هەوکردنەکان دەڵێت مەترسییەکانی هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان ئەو کاتە دەستپێدەکات کە لەگەڵیاندا هەوکردنێکی سییەکان دروستدەبێت، دەبێتەهۆی دابەزینی سیستەمی بەرگری و کەسەکە بەهۆی نەخۆشییەکە گیان لەدەستدەدات، بەتایبەت لەوانەی نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەیە یان لە منداڵ و بەساڵاچووان.
رووداو

زۆرترین بینراو