# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

پیاوێكی‌ ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی‌ (102) ساڵیدا خانه‌نشین بوو !!

هەواڵی / 19/2/2020 168 جار بینراوە

پیاوێكی‌ ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی‌ (102) ساڵیدا خانه‌نشین بوو !!
 
شه‌ن پرێس:
پیره‌ پیاوێكی‌ ئه‌مریكی له‌دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش ده‌یه‌ له‌ كاركردن له‌ ویلایه‌تی‌ (ئیندیانا) و له‌ ته‌مه‌نی‌ (102) ساڵیدا خانه‌نشین بوو.
(بوب فولمه‌ر) ماوه‌ی‌ (57) ساڵه‌ سه‌رقاڵی‌ ڕووپێوكردن و نه‌خشه‌ سازییه‌ له‌ ویلایه‌تی‌ ئیندیانا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و سه‌ره‌تاش به‌ به‌كارهێنانی‌ شریتی پێوانه‌یی‌ و قه‌ڵه‌م ڕه‌ساسێك ده‌ستی‌ به‌كاره‌كه‌ی‌ كردووه‌, به‌ڵام ئه‌و سه‌ره‌ڕای‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ی‌ توانیی خۆی‌ فێری‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌كنیك و ئامێره‌ نوێیه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كان بكات و له‌كاره‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو له‌ ته‌مه‌نی‌ (102) ساڵیدا و له‌دوای‌ (57) ساڵ كاركردن خانه‌نشین بوو و به‌ گه‌وره‌ترین و به‌ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری‌ خانه‌نشینكراوی‌ ته‌واوی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاش داده‌نرێت.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ له‌ دوای‌ به‌سه‌ربردنی‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ له‌كاركردن و چونه‌ ناو ساڵه‌وه‌, له‌ ئاهه‌نگی‌ ڕێزلێنانی‌ خانه‌نشینییه‌كه‌یدا, فولمه‌ر خانه‌نشین بوونی‌ له‌كاره‌كه‌ی‌ به‌ چوون به‌ره‌و تابوتی‌ مه‌رگ وه‌سف كرد !!.


زۆرترین بینراو