# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئایا فەزڵ و گەورەیی سورەتى (البقرة) لەگەڵ (آیة الکرسي) چیە ؟

هەواڵی / 19/2/2020 404 جار بینراوە

فەزڵ و گەورەیی سورەتى (البقرة) لەگەڵ (آیة الکرسي)

 
پرسیار:
ئایا فەزڵ و گەورەیی سورەتى (البقرة) لەگەڵ (آیة الکرسي) چیە ؟ چ خێر و پاداشتێکمان دەست دەکەوێ لە خوێندنیان؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
فەزڵ و گەورەیی سورەتى (البقرة) لەگەڵ (آیة الکرسي)
1_ شەیتان لەو ماڵە ڕادەكات، كە سوڕەتى (الْبَقَرَة)ى تێدا بخوێندرێت:
2_ ئەم سوڕەتە مەزنە ئەو ناوەى خواى پەروەردگارى تێدایە، كە ئەگەر بەو ناوەوە داوا لە خواى گەورە بكەین، وەڵامى دوعا و داواكانمان ئەداتەوە.
3_ پێغەمبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  بە درەوشاوە ناوى بردووە و وەصفى كردووە:
4_ ئەم سوڕەتە پیرۆزە ئایەتى (الكُرْسِي) تێدایە، كە چەندین فەزڵ و گەورەیی هەیە، لەوانە:
أ_ گەورەترین ئایەتى قورئانى پیرۆزە:
ب_ خۆشەویستمان  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  هەواڵى ئەوەى پێ داوین، كە ئەم ئایەتە پیرۆزە زمانێك و دوو لێوى هەیە، ئیمەش باوەڕمان پێیەتى:
جـ_ خوێندنى ئەم ئایەتە پیرۆزە لە دواى نوێژە فەڕزەكانەوە هۆكارێكە بۆ چوونە ناو بەهەشتى پان و بەرینەوە:
د_ ئەو كەسەى لە شەواندا ئەم ئایەتە دەخوێنێتەوە، خواى پەروەردگار پارێزگارى لێ دەكات، هەروەها شەیتان لەو كەسە نزیك نابێتەوە:
هـ_ بە خوێندنى ئەم ئایەتە پیرۆزە لە ئێواران و بەیانیاندا، كەسەكە لە جنۆكە پارێزراو دەبێت:
5_ ئەم سوڕەتە دوو ئایەتى كۆتاییەكەى فەزڵ و گەورەیی زۆرى هەیە، لەوانە:
أ_ نورێكە، كە بە پێغەمبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  دراوە و جگە لەو بە هیچ پێغەمبەرێكى تر نەدراوە:
ب_ خواى گەورە ئەم دووئایەتەى بە پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  بەخشیوە لە ژێر عەڕشى خۆیەوە، لە شەوى (ئیسراء میعراج)دا:
جـ_ كەسێك، كە ئەم دوو ئایەتە لە شەودا بخوێنێت بەسیەتى:
فەزڵ و گەورەیی سورەتى (البقرة) لەگەڵ (آیة الکرسي)
1_ شەیتان لەو ماڵە ڕادەكات، كە سوڕەتى (الْبَقَرَة)ى تێدا بخوێندرێت:
لە (أَبو هُرَيْرَة)ەوە  ـ رضي الله عنه ـ ، پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  دەفەرموێت: (لا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ(1) إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ)(2).
واتە: (ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان (واتە: عيبادەتى تێدا بكەن و زيكر و قورئانى تێدا بخوێنن)، وە بەڕاستى شەيتان لەو ماڵە ڕادەكات، كە سوڕەتى (الْبَقَرَة)ى تێدا دەخوێندرێت).
لە ڕيوايەتي (عبدالله)ى كوڕى (مسعود)دا  ـ رضي الله عنه ـ  هاتووە، كە پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمويەتى: (اقْرَءُوا سُورَةَ الْبَقَرَةِ فِي بُيُوتِكُمْ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَدْخُلُ بَيْتًا يُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ)(3). واتە: (سورەتى (الْبَقَرَة) لە ماڵەكانتانا بخوێنن، چونكە بەڕاستى شەيتان ناچێتە ماڵێكەوە، كە سورەتى (الْبَقَرَة)ى تێدا خوێندرابێت).
2_ ئەم سوڕەتە مەزنە ئەو ناوەى خواى پەروەردگارى تێدایە، كە ئەگەر بەو ناوەوە داوا لە خواى گەورە بكەین، وەڵامى دوعا و داواكانمان ئەداتەوە.
بەڵگەشمان فەرمودەكەى (أَبو أُمَامَةَ)يە  ـ رضي الله عنه ـ ، كە پێغەمبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمويەتى: (إسْمُ اللَّهِ الْأَعْظَمُ الَّذِي إِذَا دُعِيَ بِهِ أَجَابَ فِي ثَلاثِ سُوَرٍ مِنَ الْقُرْآنِ، فِي الْبَقَرَةِ وَآلِ عِمْرَانَ وَطَهَ)(4). واتە: (ئەو ناوە زۆر گەورەى خواى پەوەردگار، كە ئەگەر داواى لێ بكرێت بەو ناوەوە ئەوا وەڵامى داواكردنەكە دەداتەوە، لە سێ سوڕەتى قورئاندا هەيە، سورەتەكاني: (الْبَقَرَة) و (آلِ عِمْرَان) و (طَهَ)،  ناوەكەش بريتييە لە (الْحَيُّ الْقَيُّوم). 
3_ پێغەمبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  بە درەوشاوە ناوى بردووە و وەصفى كردووە:
(أَبُو أُمَامَة)ى (الْبَاهِلِي)ى فەرمويەتى: (گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  دەيفەرمو: (اقْرَءُوا الزَّهْرَاوَيْنِ(5): الْبَقَرَةَ وَسُورَةَ آلِ عِمْرَانَ، فَإِنَّهُمَا تَأْتِيَانِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَأَنَّهُمَا غَمَامَتَانِ(6) أَوْ كَأَنَّهُمَا غَيَايَتَانِ أَوْ كَأَنَّهُمَا فِرْقَانِ(7) مِنْ طَيْرٍ(8) صَوَافَّ، تُحَاجَّانِ عَنْ أَصْحَابِهِمَا. اقْرَؤُوا سُورَةَ الْبَقَرَةِ فَإِنَّ أَخْذَهَا بَرَكَةٌ، وَتَرْكَهَا حَسْرَةٌ، وَلاَ تَسْتَطِيعُهَا الْبَطَلَةُ(9)))(10).
 واتە: (دوو درەوشاوەكە بخوێننەوە، كە بريتين لەسورەتى (البَقَرَة)، وە سورەتى (آلِ عِمْرَان)، بێگومان لەڕۆژى قيامەتدا دێن وەك دوو پەڵە هەور يان وەك هاوشێوەى دوو پۆل باڵندەى چڕوپڕ، ئەو دوو سورەتە بۆ هاوەڵەكانيان دەبنە بەربەستێك بۆ دۆزەخ، جا سورەتى (البَقَرَة) بخوێننەوە چونكە بەڕاستى خوێندنەوەى بەرەكەتە و وازلێهێنانيشى پەشيمانى و خەفەتە، هەروەها شەيتانەكانيش توانايی ئەم سورەتەيان نيە).
4_ ئەم سوڕەتە پیرۆزە ئایەتى (الكُرْسِي) تێدایە، كە چەندین فەزڵ و گەورەیی هەیە، لەوانە:
أ_ گەورەترین ئایەتى قورئانى پیرۆزە:
(أُبَي)ى كوڕى (كَعْب)  ـ رضي الله عنه ـ  فەرمويەتى: قَالَ رَسُوْلُ اللهِ  ـ صلى الله عليه وسلم ـ : (يَا أَبَا المُنْذِرِ، أَتَدْرِي أَيُّ آيَةٍ مِنْ كِتَابِ اللهِ مَعَكَ أَعْظَمُ؟). قَالَ: قُلْتُ: اللهُ وَرَسُوْلُهُ أَعْلَمُ. قَالَ: (يَا أَبَا المُنْذِرِ أَتَدْرِي أَيُّ آيَةٍ مِنْ كِتَابِ اللهِ مَعَكَ أَعْظَمُ؟). قَالَ: قُلْتُ: [اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ]. قَالَ فَضَرَبَ فِي صَدْرِي وَقَالَ: (وَاللَّهِ لِيَهْنِكَ العِلْمُ أَبَا المُنْذِرِ)(11).

 واتە: (ئەى باوكى مُنْذِر ئايا تۆ دەزانيت چ ئايەتێك لە قورئانەكەى خوادا گەورەترينە؟ فەرموى: وتم: خوا و پێغەمبەرەكەى  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  زاناترن، فەرموى ئەى باوكى مُنْذِر ئايا تۆ دەزانيت چ ئايەتێك لە قورئانەكەى خوادا گەورەترينە؟ فەرموى: وتم ئەم ئايەتە گەورەترينە: [اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ]، فەرموى: پێغەبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  كێشاى بە سنگمدا و فەرموى: سوێند بە خواى گەورە عيلم و زانست مزگێنيت ئەدەنێ ئەى باوكى مُنْذِر).
ئەم ئايەتە موبارەكە گەورەترين ئايەتى قورئانى پيرۆزە، لەبەرئەوەى باسى گەورەيی خواى پەروەردگار و باسى هەرسێ جۆرەكەى يەكخوا پەرستى (تەوحيد) تێدايە كە بريتين لە: يەكخوا پەرستى (پەرستراوێتى، پەروەردگارێتى، و ناو و سيفاتەكانى خواى گەورە)، بۆيە گەورەترين ئايەتە لە قورئانى پيرۆزدا، هەر لەم ڕوانگەيەشەوە زانايان چەندين كتێبيان نوسيوە و باسى فەزڵ و گەورەيي ئەم ئايەتە پيرۆزەيان كردووە(12).
ب_ خۆشەویستمان  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  هەواڵى ئەوەى پێ داوین، كە ئەم ئایەتە پیرۆزە زمانێك و دوو لێوى هەیە، ئیمەش باوەڕمان پێیەتى:
(أُبَيّ بْنِ كَعْب)  ـ رضي الله عنه ـ  دەگێڕێتەوە، كە پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمويەتى:  (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ إِنَّ لِهَذِهِ الآيَةِ لِسَانًا وَشَفَتَيْنِ تُقَدِّسُ الْمَلِكَ عِنْدَ سَاقِ الْعَرْشِ)(13). واتە: (سوێند بێ بەوكەسەى، كە نەفسی منى بەدەستە ئەم ئايەتە پيرۆزە زمانێك و دوو لێوى هەيە، كە خواى گەورە بە پاك و گەورە دادەنێت لاى عەرشەوە).
جـ_ خوێندنى ئەم ئایەتە پیرۆزە لە دواى نوێژە فەڕزەكانەوە هۆكارێكە بۆ چوونە ناو بەهەشتى پان و بەرینەوە:
(أَبُو أُمَامَة)ى (الْبَاهلِي)  ـ رضي الله عنه ـ  بۆمان دەگێڕێتەوە، كە پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمويەتى: (مَنْ قَرَأَ دُبُر كُلِّ صَلاةٍ مَكْتُوبَةٍ آيَةَ الْكُرْسِيِّ لَمْ يَمْنَعْهُ مِنْ دُخُولِ الْجَنَّةِ إِلَّا أَنْ يَمُوتَ)(14). واتە: (هەر كەسێك لە پاش هەموو نوێژە فەڕزەكان ئايەتى (كورسي) بخوێنێت، ئەوا هيچ شتێك ڕێگرى ناكات لە چوونە ناو بەهەشتيەوە تەنها مردن نەبێت (واتە: كە مرد ئەوكەسە بۆ بەهەشتە)).
د_ ئەو كەسەى لە شەواندا ئەم ئایەتە دەخوێنێتەوە، خواى پەروەردگار پارێزگارى لێ دەكات، هەروەها شەیتان لەو كەسە نزیك نابێتەوە:
فەرمودەكەى (أَبو هُرَيْرَة) شايەتحاڵى ئەمەيە، كە ئيمامى (البُخَارِي) ـ رحمه الله ـ  لە صەحيحەكەيدا هێناويەتى: كاتێك (أَبو هُرَيْرَة) دانرا تا پارێزگارى لە زەكاتى ڕەمەزان بكات، شەيتان هات بۆ لاي و پێی ووت: (إِذَا أَوَيْتَ إِلَى فِرَاشِكَ فَاقْرَأْ آيَةَ الكُرْسِيِّ، لَنْ يَزَالَ عَلَيْكَ مِنَ اللَّهِ حَافِظٌ، وَلاَ يَقْرَبُكَ شَيْطَانٌ حَتَّى تُصْبِحَ، فَقَالَ النَّبِيُّ  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  (صَدَقَكَ وَهُوَ كَذُوبٌ(15)، ذَاكَ شَيْطَانٌ))(16). 
واتە: (ئەگەر چويتە سەر جێگاكەت (آيَةَ الكرْسِي) بخوێنە و تەواوى بكە، چونكە پارێزەرێكت لە لايەن خواوە لەگەڵدا دەبێت و شەيتان نزيكت نابێتەوە تا بەيانی) پاشان پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرموى: (ڕاستى پێ ووتيت و ئەو زۆر درۆزنە، ئەوە شەيتانە).
هـ_ بە خوێندنى ئەم ئایەتە پیرۆزە لە ئێواران و بەیانیاندا، كەسەكە لە جنۆكە پارێزراو دەبێت:
ئەميش بە بەڵگەى فەرمودەكەى (أُبَي)ى كوڕى (كَعْب)  ـ رضي الله عنه ـ :  (من قالها حين يصبح أُجير من الجن حتى يمسي، ومن قالها حين يمسي أُجير منهم حتى يصبح)(17). واتە: (هەركەسێك بەيانى بكاتەوە و ئەم ئايەتە بخوێنێت ئەوە لە شەڕ و زيانى جنۆكە پارێزراو دەبێت تاوەكو ئێوارە، هەركەسسێكيش ئێوارە بكاتەوە و بيخوێنێت ئەوە لە زەرەر و زيانيان پارێزراو دەبێت تاوەكو بەيانی).
5_ ئەم سوڕەتە دوو ئایەتى كۆتاییەكەى فەزڵ و گەورەیی زۆرى هەیە، لەوانە:
أ_ نورێكە، كە بە پێغەمبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  دراوە و جگە لەو بە هیچ پێغەمبەرێكى تر نەدراوە:
بەڵگەمان فەرمودەكى (عبدالله)ى كوڕى (عباس)ە  ـ رضي الله عنه ـ ، كە فەرمويەتى: فريشتەى وەحی (جبريل) بە پێغەمبەرى  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمو: (أَبْشِرْ بِنُورَيْنِ أُوتِيتَهُمَا لَمْ يُؤْتَهُمَا نَبِيٌّ قَبْلَكَ، فَاتِحَةُ الْكِتَابِ، وَخَوَاتِيمُ سُورَةِ الْبَقَرَةِ لَنْ تَقْرَأَ بِحَرْفٍ مِنْهُمَا إِلَّا أُعْطِيتَهُ(18))(19). واتە: (مژدەت لێ بێت دوو نوورت پێ بەخشراوە، كە پێش تۆ بە هيچ پێغەمبەرێكى تر نەبەخشراوە، ئەو دوو نورەش: سوڕەتى (الفاتحة) و ئايەتەكانى كۆتايی سوڕەتى (البقرة)يە، كە هيچ پيتێكى لێ ناخوێنيت، ئيلا خواى گەورە لە پاداشت و فەزڵەكەى پێت دەبەخشێت).
ب_ خواى گەورە ئەم دووئایەتەى بە پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  بەخشیوە لە ژێر عەڕشى خۆیەوە، لە شەوى (ئیسراء میعراج)دا:
(عقبة)ى كوڕى (عامر) فەرمويەتى: پێغەمبەرى خوا  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمويەتى: (اقْرَؤوا هاتَيْنِ الآيتينِ اللتينِ في آخِر سُورَةِ البَقَرَةِ فإنَّ رَبِّى أَعْطانِيهِما مِن تَحْتِ العَرْش)(20)(21). واتە: (ئەم دوو ئايەتە بخوێنن، كە لە كۆتايی سوڕەتى (البقرة)دا هەيە، چونكە پەروەردگارم پێی بەخشيوم لە ژێر عەڕش). 
جـ_ كەسێك، كە ئەم دوو ئایەتە لە شەودا بخوێنێت بەسیەتى:
(أَبو مَسْعُود)  ـ رضي الله عنه ـ  فەرمويەتى پێغەمبەر  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  فەرمويەتى: (مَنْ قَرَأَ بِالْآيَتَيْنِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ البَقَرَةِ فِي لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ(22))(23). واتە: (هەركەسێك دوو ئايەتەكەى كۆتايی سوڕەتى (البَقَرَة) لەشەودا بخوێنێت،  بەسيەتى).  
بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : (نیعمەتی ڕەحمان لـە ڕونكردنەوەی بابەتە فیقهی ‌و عەقیدەییەكانی پەیوەست بە قورئـان) لە نوسین و ئامادەکردنى : د. هەردی صدیق

(1) قَالَ الْإِمَام اِبْن تَيْمِيَة رَحِمَهُ الله: (مَعْنَى الْحَدِيث: لا تُعَطِّلُوا الْبُيُوت مِنْ الصَّلاة فِيهَا وَالدُّعَاء وَالْقِرَاءَة،  فَتَكُون بِمَنْزِلَةِ الْقُبُور، فَأَمَرَ بِتَحَرِّي الْعِبَادَة بِالْبُيُوتِ، وَنَهَى عَنْ تَحَرِّيهَا عِنْد الْقُبُور، عَكْسُ مَا يَفْعَلهُ الْمُشْرِكُونَ مِنْ النَّصَارَى،  وَمَنْ تَشَبَّهَ بِهِمْ مِنْ هَذِهِ الْأُمَّة). اقتضاء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم: (2/172)
(2) صحيح مُسْلِم: (780)
(3) صحيح الجامع الصغير وزياداته: (1170)، سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها: (1521)
(4) صحيح الجامع الصغير وزياداته: (979)، الصحيحة: (746)
 وقال الألباني: (هذا إسناد حسن). قال القاسم أبو عبد الرحمن: (فالتمست في (البقرة)، فإذا هو في آية الكرسي: ﮋ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُﮊ، 
وفي (آل عمران) فاتحتها: ﮋ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُﮊ (2)،
 وفي (طه): [وَعَنَتِ الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ]). الصحيحة: (746)
(5) (الزهراوين) أي النيرتين. سميتا به لكثرة نور الأحكام الشرعية وكثرة أسماء الله تعالى فيهما أو لهديتهما قارئهما أو لما يكون له من النور بسببها يوم القيامة والزهراوين تثنية الزهراء تأنيث أزهر وهو المضيء الشديد بالضوء) فيض القدير: (2/63)
(6) (أو غيابتان) مثنى غيابة بمثناة تحتية وهي ما أظل الإنسان. قال القاضي: ولعله أراد ما يكون له صفاء وضوء: إذ الغيابة ضوء شعاع الشمس) فيض القدير: (2/63)
(7) (أو كأنهما فرقان): (بكسر فسكون أي قطيعان وجماعتان) فيض القدير: (2/63)
(8) (من طير): (أي طائفتان منهما) فيض القدير: (2/63)
(9) قال معاوية بن سلام أحد رواة هذا الحديث: (بلغني أن البطلة السحرة) مرعاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح: (7،189)
(10) صحيح مسلم: (804)
(11) رَوَاهُ مُسْلِمٌ: (810).
(12) شێخ (محمد بن سعيد رسلان) خوا بيپارێزێ كتێبێكى تايبەتى لەم بارەيەوە هەيە، بەناوى: (لماذا هي أعظم _ فضل آية الكرسي). هەروەها شێخ (عبدالرزاق بن عبدالمحسن البدر) كتێبێكى لەم بارەيوە نوسيوە بەناوى: (آية الكرسي وبراهين التوحيد) دەتوانن زانيارى زياتر بگەڕێنەوە سەريان.
(13) صحيح: رواه مسلم في (المسافرين): (258) والطبراني: (1/165) ورواه أحمد: (5/58) والمجمع (6/321) وعزاه إليه- وهو في الصحيح باختصار- ورجاله رجال الصحيح. وأذكار: (246) والحاوي: (1/123) والكنز: (4062، 4063) والبغوي: (1/267) والترغيب (2/375) والمنثور: (1/322) والمسير: (1/ 302) وابن كثير: (1/450) والقرطبي: (3/268) ومختصر العلو: (52)
(14) النسائي في (عمل اليوم والليلة) برقم: (100)، وابن السني برقم: (121)، وصححه الألباني في (صحيح الجامع): (5/339)، وفي (سلسلة الأحاديث الصحيحة) برقم: (972)، (2/697)
(15) وَالْمَعْنَى صَدَقَكَ فِي هَذَا الْقَوْلِ مَعَ أَنَّ عَادَتَهُ الْكَذِبُ الْمُسْتَمِرُّ وَهُوَ كَقَوْلِهِمْ قَدْ يَصْدُقُ الْكَذُوبَ) فتح الباري لإبن حجر: (9/56)
(16) صحيح البخاري: (5010)
(17) أخرجه الحاكم: (1/562)، و صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: (1/662)، وعزاه إلى النسائي والطبراني وقال: إسناد الطبراني جيد .
(أُجير) أي: حُفِظَ ووُقي. (شرح حصن المسلم) لمجدي بن عبدالوهاب أحمد: ص (185)
(18) أَيْ: أُعْطِيت مُقْتَضَاهُ، وَالْمَرْجُوُّ أَنَّ هَذَا لا يَخْتَصّ بِهِ  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  بَلْ يَعُمّهُ وَأُمَّته. شرح سنن النسائي: (2/158)
(19) صحيح مسلم: (254-806)
(20) صححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحييحة: (1482)، صحيح جامع الصغير: (1172)
(21) بەڵگەش لەسەر ئەوەى كە لەشەوى (ئيسرا و ميعراج)دا پێى بەخشراوە، ئەم فەرمودەيە: (فَأُعْطِيَ رَسُولُ اللهِ  ـ صلى الله عليه وسلم ـ  ثَلَاثًا: أُعْطِيَ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسَ، وَأُعْطِيَ خَوَاتِيمَ سُورَةِ الْبَقَرَةِ، وَغُفِرَ لِمَنْ لَمْ يُشْرِكْ بِاللهِ مِنْ أُمَّتِهِ شَيْئًا، الْمُقْحِمَاتُ) صحيح مسلم: (279)
(22) (كفتاه) أَي: عَن قيام اللَّيْل، وَقيل: مَا يكون من الْآفَات تِلْكَ اللَّيْلَة، وَقيل: من الشَّيْطَان وشره، وَقيل: كفتاه من حزبه إِن كَانَ لَهُ حزب من الْقُرْآن، وَقيل: حَسبه بهما أجرا وفضلاً، وَقيل: أقل مَا يَكْفِي فِي قيام اللَّيْل آيتان مَعَ أم الْقُرْآن.
 وَقَالَ المظهري: أَي دفعتا عَن قاريهما شَرّ الْإِنْس وَالْجِنّ.
 وَقَالَ الْكرْمَانِي: قَالَ النَّوَوِيّ: كفتاه عَن قِرَاءَة سُورَة الْكَهْف وَآيَة الْكُرْسِيّ. انْتهى). عمدة القاري شرح صحيح البخاري: (20/30)
(23) متفق عليه. صحيح البخاري: (5009) صحيح مسلم: (256)

زۆرترین بینراو