# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئەو پیاوەی لەکاتی مردنی نیو ملیۆن کەس لەدوای جەنازەکەی ئەرۆیشتن ..!!

هەواڵی / 18/2/2020 744 جار بینراوە

ئەو پیاوەی لەکاتی مردنی نیو ملیۆن کەس لەدوای جەنازەکەی ئەرۆیشتن ..!!

صلاح عطیة : له‌ ژیانیدا جل و به‌رگی نوێی له‌به‌ر نه‌كرد مه‌گه‌ر كۆن و به‌كارهێنراو نه‌بێت، ژماره‌ی پێڵاوه‌كانی پێی 42 ه‌ به‌ڵام 44 له‌پێ ده‌كات، چونكه‌ باوكی وای فێركردووه‌ كه‌ حیساب بۆساڵانی داهاتوو بكات، چونكه‌ ئه‌و نه‌یده‌توانی هه‌موو ساڵیك پێڵاوی بۆ بكرێت.
له‌ شارۆچكه‌یه‌كی بچوك ده‌ژیا كه‌ناوی ( تفهمنا الاشراف) بوو، سه‌ربه‌ ناوه‌ندی ( میت غمر) ی سه‌ربه‌ پارێزگای ( الدقهلیة ) له‌ وڵاتی میسر.


ئه‌ندازیار صلاح بڕیاری جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی بچوكی دا له‌ گه‌ڵ 8 كه‌سی تر، له‌ دێیه‌كه‌یان كه‌ هه‌ر نۆیان كۆلێجی كشت وكاڵیان ته‌واو كردبوو و، له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری وده‌ست كورتیدا بوون و ده‌یان ویست ده‌ست به‌ ژیانی خۆیان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بیریان له‌ پرۆژه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر كرده‌وه‌.
ده‌ست پێكردنی پرۆژه‌كه‌ پیویستی به‌ 2000 جونه‌یهی میسری بوو، ئه‌وانیش 9 كه‌س بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌دوای كه‌سی ده‌یه‌مدا گه‌ڕان تاكو هه‌ریه‌ك به‌ 200 جونه‌یه به‌شدار بێت، به‌ڵام بێ سوود ، كه‌سی ده‌یه‌میان ده‌ست نه‌كه‌وت.

لێره‌دا ئه‌ندازیار صلاح عطیة ووتی كه‌سی ده‌یه‌مم دۆزییه‌وه‌....!
ئه‌وانی تر به‌یه‌ك ده‌نگ وتیان كێیه‌ ؟
ئه‌ویش ووتی: ئه‌و ( الله ) یه‌ ...
ئه‌و له‌گه‌ڵمان ده‌بێت به‌ هاوبه‌ش و له‌ 10 به‌ش له‌ قازانج به‌شیك بۆ ئه‌و ده‌بێت واته‌ %10 و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و ده‌مانپارێزێت و له‌ په‌نای ئه‌ودا ده‌بین له‌ زیان و نه‌خۆشی و ئافات، ئه‌وانی تریش به‌مه‌ ڕازی بوون.
خولی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بوو .. ئه‌نجام : قازانجێكی بێ وێنه‌و به‌رهه‌مێك كه‌له‌مه‌و به‌ر ڕووینه‌داوه‌و هه‌رگێز چاوه‌ڕوان نه‌كرابوو.... خولی دووه‌م له‌ پرۆژه‌كه‌: هاوبه‌شه‌كان ( شه‌ریكه‌كان) بڕیاریاندا پشكی هاوبه‌شی ده‌یه‌م ( الله) به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ %20، هه‌ربه‌م جۆره‌ هه‌موو ساڵێك پشكی هاوبه‌شی ده‌یه‌م ( الله) به‌رزده‌بێته‌وه‌ تاكو گه‌یشته‌ % 50.
ئه‌ی قازانجه‌كانی هاوبه‌شی ده‌یه‌م ( الله ) چۆن خه‌رج ده‌كرێت ؟
په‌یمانگایه‌كی ئایینی بۆ قواتبیانی سه‌ره‌تایی دروست كرا.. دوای په‌یمانگایه‌كی تری سه‌ره‌تایی...ئه‌مجا په‌یمانگایه‌كی ئایینی بۆ قوتابیانی ئاماده‌یی بۆ كوڕان... دواتر یه‌كێكی تری ئاماده‌یی بۆ كچان.
دوایی په‌یمانگایه‌كی ناوه‌ندی بۆ كوڕان ..، ئینجا یه‌كی تر بۆ كچان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قازانجه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبووندا بوو ( به‌یتولمال) ی موسڵمان دانراو... بیر له‌ دامه‌زراندنی كۆلیجه‌كان كرایه‌وه‌ .. له‌ كوێش ؟ له‌ دێیه‌كه‌یان .
داواكاری پیشكه‌ش كرا بۆ لایه‌نی په‌یوه‌نددار، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی نه‌درا، چونكه‌ ئه‌وێ ته‌نها دێیه‌ و ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تیا نیه‌و كولێجیش ده‌بێت ته‌نها له‌ شاردا بێت.
دووباره‌ داواكاری پێشكه‌ش كرا، كه‌ هه‌موو شتێك له‌سه‌ر خۆیان ده‌بێت و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش هه‌رخۆیان دروستی ده‌كه‌ن... ئه‌مجاره‌ ڕازی بوون.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی میسردا كۆلێجێك له‌ دێیه‌كدا دروست كراو .. دوایی بوو به‌ دوو و ئه‌مجا سێ و پاشان چوار.
ماڵی قوتابیان ( به‌شی ناوخۆ) دروست كرا بۆ كچان كه‌ جیگای 600 قوتابی تیدا ببێته‌وه‌.
ماڵی قوتابیان بۆ كوڕان دروست كرا كه‌ جێی 1000 قوتابی تێدابوو، ئه‌مه‌ هه‌مووی ده‌زانن له‌ كوێ ؟
له‌ دێیه‌كدا .
ئه‌نجا وێستگه‌ ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست كراو ، هه‌ر قوتابیه‌كی ئه‌و كۆلێجانه‌ تكیتی خۆی پێدرا تاكو بتوانێ به‌خۆڕایی سوار بێت و بگاته‌ كۆلێجه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاسانكاری بۆ هات و چۆی قوتابی.
به‌هۆی ( بیت المال المسلمین) یشه‌وه‌ یه‌ك ماڵه‌ هه‌ژار له‌ دێدا نه‌ما.
دوایی ئه‌م ئه‌زموونه‌گواسترایه‌وه‌ بۆ دێیه‌كانی تری نزیك.. ئه‌ندازیار صلاح سه‌ری له‌ هیچ دییه‌ك نه‌دا و به‌جێی نه‌هێشت به‌رله‌وه‌ی ( بیت المال المسلمین) ێكی تیا دانه‌مه‌زرینێ.
یارمه‌تی هاوكاری گه‌یشته‌ هه‌ژارو بیوه‌ژن و گه‌نجی بێكار، تاكو پرۆژه‌ی خۆیان هه‌بێت و دووریان خاته‌وه‌ له‌ نه‌بوونی و هه‌ژاری.
سه‌وزه‌و میوه‌ ناردرا بۆ وڵاتانی دراوسێ ، ڕۆژی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هه‌رماڵیكی دێیه‌كه‌ ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌ویش نین به‌شی خۆیان به‌دیاری ده‌درێتی له‌گه‌وره‌ تا بچوك.
رۆژی یه‌كه‌می هه‌موو ڕه‌مه‌زانیك بۆ كاتی فتاركردن، هه‌رماڵێك خواردنی خۆیان دروست ده‌كه‌ن و ده‌یهێنن له‌ گۆڕه‌پانی دییه‌كه‌ دایده‌نێن و هه‌موو پێكه‌وه‌ فتار ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌له‌وێ میوانن یا به‌ئیش وكار هاتوون.
كچه‌ بی باوكه‌كان هه‌موو پێداویستی به‌ شوودانیان بۆ دابین ده‌كرێت.


له‌ كۆتاییدا .. بڕیاردرا كه‌ هه‌موو پڕۆژه‌كه‌ بۆ كه‌سی ده‌یه‌م ( الله ) بێت و ئه‌وان ته‌نها فه‌رمانبه‌ر بن له‌لای ئه‌و ئه‌ندازیار صلاح بووه‌ فه‌رمانبه‌رێك له‌لای ( الله سبحانه وتعالی) مووچه‌كه‌ی له‌و وه‌رده‌گرت به‌ڵام داوای له‌ ( الله ) كرد كه‌ هه‌رگیز پێویستیان به‌ جگه‌ له‌و نه‌بێت وته‌نها به‌ ئه‌و هه‌ژاربن.
ئه‌ندازیار صلاح عطیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لای به‌زه‌یی ( الله ) وزیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌س به‌دوای جه‌نازه‌كه‌یدا ڕۆیشتن .
ڕه‌حمه‌تی ( خوات لێبێت) صلاح عطیة. با ئيمه‌ش له‌كاره‌كانمان %١٠نةبيت با %٥ له‌ قازانجةكانمان بدينه‌ (الله) تا وه‌ى خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌ردوو دونيا فريامان بكه‌وێ

زۆرترین بینراو