# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

خۆشەویستی یا خۆ ویستی

هەواڵی / 16/2/2020 569 جار بینراوە

خۆشەویستی یا خۆ ویستی

پارێزەر؛ ژووان عبدالرزاق

شه‌ن پرێس :
منێکی  کچە گەنجێک ئەگەر هەر کوڕێک پێ ی گوتم خۆشمدەوێ دڵنیام کە درۆ دەکات چونکە خۆی دەوێت نەک من,چونکە لەو کاتەدا فەراغی غریزەیەکی ڕەگەزی بۆ دروست بووە و گەرەکیەتی بە من پڕی بکاتەوە.

خۆشەویستی چیە؟ خۆشەویستی کەی دەکرێ ؟ خۆشەویستی  بۆچی دەکرێ؟
بۆچی خۆشەویستی یا خۆ ویستی ؟
جیاوازی نێوان خۆشەویستی و عیشق چی یە؟
خۆشەویستی لە ئیسلام دا,

بە هیوام لەم نووسینە دا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە هەر یەکە و بەپێی قەبارە و لە ئاستی خۆی دا.
خۆشەویستی وشەیەکی مەزنە و پێداویستیەکی حەتمی تاکیی بەردەوامی هەر مرۆڤێکە و یەکێکە له خۆراکە رۆحیەکانی ئینسان و پێویستە لەگەڵ ژیان دا بەردەوامی هەبێ, گرنگترین بنەماو رەگەزەکانی خۆشەویستی بریتین لە *بەردەوامی و هەمیشەیی بوون, *نەبوونی هیچ بەرژەوەندیەکی جیهانی مادیگەرا.
ئەو خۆشەویستی یەی من باسی دەکەم خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکانە بە گشتی و تێبینی و رەخنەکانیشم لەسەر خۆشەویستی نێوان هەردوو ڕەگەزە بە تایبەت.

خۆشەویستی (الحب)؛
لە سادەترین پێناسە دا
بریتیە لە هەستێکی ناوەکی مرۆڤ بەرامبەر بە مرۆڤێکی تر کە لە ئەنجامی سەرنج ڕاکێشانی روخسار, ئاکار, گوفتار... ی بەرامبەرەکەی لە دڵی دا دروست دەبیت.*
وە لە ڕووە زانستیەکەیەوە لەو کاتەدا جەستەی مرۆڤ هۆرمۆنێک دەردەکات بە ناوی (الأوکسیتوسین) کە ناسراوە بە هۆرمۆنی خۆشەویستی.
خۆشەویستی کەی دەکرێت؟
لە جیهانی دروستی خۆشەویستی دا مرۆڤ ئەوکاتە خۆشەویستی بۆ مرۆڤێکی تر دەردەبڕێت کە دڵنیا بوو هەموو ئەو سیفات و ئاکار و گوفتار و رەفتارانەی بەرامبەرەکەی ئەوانەن کە دڵی ئەو خواستیەتی و ئەتوانی لەگەڵی دا هەڵ بکات و لەگەل پێچەوانەکانیشی خۆ بگونجێنی و تەنانەت ڕۆژێک لە ڕۆژان قوربانیشی بۆ بدات.
خۆشەویستی مەرج نیە تەنها لە نێوان هەردوو ڕەگەزی جیاواز دا بێت بەڵکو گەلێ جار ئەو خۆشەویستی یەی لە نێوان دوو هاوڕێ ی هاو ڕەگەز دروست دەبیت خۆشەویستی ڕاستەقینە و مانای دروستی خۆشەویستی دەبەخشێت  هەموو پێوەر و ماناکانی خۆشەویستی تێدا بەدی دەکرێت.
خۆشەویستی بۆچی دەکرێت؟
وەک لەسەرەتا ئاماژەم پێی کرد خۆشەویستی یەکێکە لە خۆراکە رۆحیەکانی هەر تاکێکی مرۆڤایەتی چون سروشتی ئینسان وایە بە نمونە ناتوانی مامەڵەی دروست و بەدڵ ئەنجام بدات لەگەڵ هەر کەسێک ئەگەر هەستی خۆشەویستی بۆی نەبزوابێت و زەرەیەک لە حبی ئەو کەسە بەشێکی دڵی داگیر نەکردبێت.
کەواتە بەر لەهەر شتێک لە پێناو مامەڵەیەکی دروست خۆشەویستی ڕەگەزی سەرەکی دەبێت,
جگە لەمە هەستێک هەیە دژی خۆشەویستی کە بریتیە لە ئاکارێکی تا ئاستێکی زۆر ناتەندروست ئەویش #رق و  کینەیە ئەگەر دڵ هۆرمۆنی خۆشەویستیەکەی تێدا دەرنەدرا و کاری پێ نەکرا ئەوا رق جێگای دەگرێتەوە ئەمەش کاریگەری خراپی بۆ سەر ژیانی ئەو کەسە دەبێت
ئەمانە و چەندین هۆکاری تر بۆ هەبوونی خۆشەویستی

خۆشەویستی یا خۆ ویستی؟
بۆچی خۆشەویستی ئێستا بووە بە خۆ ویستی و کێ لە بری خۆشەویستی خۆ ویستی دەکات,
خۆشەویستی نێوان هەردوو ڕەگەز بەشێکە لە جیهانی  خۆشەویستی و مانا و مەبەست و  پێوەرەکانی چەمکی خۆشەویستی تەواو دەکات
بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ دا ستەمێکی زۆری بەرامبەر دەکرێت  و نا تەندروست مامەڵەی پێ دەکرێت.
بە تایبەتی لە لایەن ڕەگەزی نێرەوە کە زۆرترین ئەو دەمانەی هەستی خۆشەوسیتی بۆ کچێک دەردەبڕێت ئەو دەمەیە کە خۆی ویستووە نەک بەرامبەرەکەی, چون لەو دەمەدا حەزێکی تایبەت و بۆشاییەک لە غەریزەیەکی ڕەگەزی خۆی دا دروست بووە و مەبەستیەتی بەو کەسەی پڕ بکاتەوە لەژێر دروشم و ناوی خۆشەویستی بەڵگەی سەلمێنەری ئەوەش ئەوەیە کە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی پڕکردنەوەی بۆشاییە غەریزیەکەی هیچ هەستێکی بەرامبەر بەو کچە نامێنێ و تەنانەت ئامادەی ئازاردان و بگرە لە ناو بردنیشیەتی
بۆیە ئەمە نەهاتنە دی و لەدەست دانی یەکێ لە ڕەگەزە سەرەکیەکانی خۆشەویستی یە کە بریتیە لە بەردەوامی و هەمیشەیی وە هەروەها ڕەگەزێکی تری کە بریتیە لە نەبوونی بەرژەوەندی.
ئەمە خۆشەویستی نیە بەڵکو ئەمە بریتیە لە راوکردنی حەزێکی پوچی کاتی کە پێویستە مرۆڤی بەرەوشت یا لەکات و شوێن و بە هۆکاری رەوا  و دروست جێ بەجێی بکات یا دان بەخۆ دابگرێت و مرۆڤی تری لە پێناو نەکاتە قوربانی بەلکو قوربانی بە حەزە کاتیەکەی خۆی بدات.
جیاوازی نێوان خۆشەویستی و عیشق؛
خۆشەویستی دەروازەی چوونە دونیای عیشقە

بەڵام هەموو خۆشەویستیەک ناتوانێ ببیتە ئەم دەروازیە و هەموو  کاتێکیش پێویست نیە کە ببیت, بەلکو عیشق؛ وەک زۆرێک لە شارەزایان پێناسەی دەکەن بە دوا پلەی خۆشەویستی یا لوتکەی خۆشەویستی یا نقوم بوون لە جیهانی موحیبەت....هتد
وە پێویستیش نیە کە مرۆڤ لە هەوڵی ئەوەدا بێت هەموو خۆشەویستیەک بگەیەنێت بە قۆناغی عیشق, وە جیاوازیەکی تر ئەوەیە کە خۆشەویستی زۆرترین چێژ و کەمترین ئازاری هەیە بەڵام #عیشق بەقەد چێژ و ئارامی ئازار و قوربانی دانی گەرەکە و بابای #عاشق زۆر جار حەز بەم ئازارە دەکات بەر لە چوونە نێو پرۆسەکەش خۆی بۆ ئامادە کردووە بەڵام لە خۆشەویستی دا زۆر بەدەگمەن کارەکتەری نێو خۆشەویستەکە  ئامادەی قوربانی دان و چەشتنی ئازارە یا دەتوانین بڵێین خۆی بۆ ئامادە نەکردووە ئەگەر قبوڵیشی بێت.
*خۆشەویستی لە #ئیسلام دا
ڕوون و ئاشکرایە کە زۆرترین بەڵگە و دەلالەتی دروست و حاشا هەڵنەگر لە ئاینی ئیسلام دا مانا و مەبەست و پێویست بوونی خۆشەویستی لە ژیانی تاکی ئیماندار دەخەنە بەر دیدە و دەستمان
خۆشەویستی پانتاییەکی هێندە فراوانی داگیر کردووە لە ئیسلام دا بە وتارێک و نووسینێکی من ناتوانین وا سانا بیخەینە بەردەست جگە لە خستنە رووی چەند دیمەنێکی گرنگ و ناوازە بەنمونە خوداوەند وەختێ وەسفی هەر سیفاتێکی چاکە دەکات و هانی مەردوم ئەدات تا جێ بەجێی بکەن دەفەرمووێ من ئەنجامدەرانی ئەم سیفاتەم خۆش دەوێ؛[ان الله یحب المحسنین, ان الله یحب الصادقین , ان الله یحب المقسطین, ......هتد]
یاخود بە پێچەوانەوە وەختێ ئامانجیەتی مرۆڤ لە کردەوە یا سیفەتێکی نا دروست دورخاتەوە بەوە دوبارە هانی دەدات کە خوداوەند ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کردارەی خۆش ناوێت؛ ان الله لا یحب الکاذبین, لا یحب الفساد, ......هتد]
لە ئیسلامیش دا جۆر و شێوازی خۆشەویستی زۆر و جۆراو جۆرن وەک خۆ شەویستی خوداوەند و پێغەمبەرەکەی, خۆشەویستی دایک و باوک و خوشک و برا, هاوڕێ و دۆست و نزیکان, خۆشەویستی لە پێناو خودا و رق لە پێناوی(الولاء ولابراء)
زۆر وجۆریتر....
کە هیچ لەو خۆشەویستیانە نابێت خۆ ویستی بێت و لە پێناو حەزێکی دەمی و بێ بەرهەم بێت...


زۆرترین بینراو