# بزووتنەوەی گۆڕان #ڤایرۆسی کۆرۆنا #هاوپەیمانیی نیشتمانی

له‌م ووڵاته‌ ماچ و باوه‌ش و ته‌وقه‌كردن قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵی / 15/2/2020 784 جار بینراوە

له‌م ووڵاته‌ ماچ و باوه‌ش و ته‌وقه‌كردن قه‌ده‌غه‌كرا
 
شه‌ن پرێس:
ده‌سته‌ی‌ چاودێریی‌ ته‌ندروستی‌ ڕوسیا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ كرد كه‌ بۆ خۆپاراستن و ڕێگریكردن له‌ تووشبوون به‌ ڤایۆرسی كۆرۆنا, خۆیان له‌ ماچكردن و باوه‌ش و ته‌وقه‌كردن به‌ دوور بگرن.
له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ڕوسیا ڕایانگه‌یاند كه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی‌ توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ ترسناكه‌ له‌ وولاَته‌كه‌یان تۆماركراوه‌, ده‌سته‌ی‌ چاودێری ته‌ندروستی‌ ڕوسیا داوای‌ له‌ هاوولاَتیانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا ده‌مامكی‌ پزیشكی‌ بپۆشن و له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكیشدا ته‌وقه‌ نه‌كه‌ن و باوه‌ش به‌یه‌كدا نه‌كه‌ن و یه‌كتریش ماچ نه‌كه‌ن, تا ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه‌.
ده‌سته‌ ڕوسیه‌كه‌ داواشی له‌ كۆمپانیا ڕوسیه‌كان كردووه‌ كه‌ كرێكاری‌ چینییان هه‌یه‌ و له‌ئێستادا له‌ پشوودان له‌ ووڵاتی‌ خۆیان, ماوه‌ی‌ مۆڵه‌ت و پشووه‌كه‌یان تا كاتێكی‌ نادیار درێژبكه‌نه‌وه‌.
تائێستا نزیكه‌ی‌ (60) حاڵه‌تی‌ توشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ ڕوسیا تۆماركراوه‌ و له‌ (23) ووڵاتی‌ جیهانیشدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌چینیش كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی‌, زیاتر له‌ (17) هه‌زار كه‌س توشبوون و و نزیكه‌ی‌ (300) كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


زۆرترین بینراو