#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەسەرهاتی ئەو کوڕوکچانەی بەگریانەوە دێنە لامان

هەواڵی / 25/1/2020 1164 جار بینراوە

بەسەرهاتی ئەو کوڕوکچانەی بەگریانەوە دێنە لامان
چ عەجەب باوک هۆکاری ناخۆشییەکان بێت!

بێستوون حەمەساڵح
ئەو شتەی کە باس دەکرێت بەتەواوی وانیە و دەکرێت کەسێک یان چەند کەسێک یان ڕێژەیەکی دیاریکراو بەو شێوەیە بن.
ئەو ناونیشانەی ئاماژەم پیداوە یەکێکە لەسەیر و سەمەرەکانی باوکایەتی و نمونەیەکی دزێو و (شوکور) دەگمەنە لە ناو کۆمەڵگەکەماندا، بەڵام هەیە.
بەو پێیەی سەروکاریم لەگەڵ چین و توێژی جیاجیادا هەیە، چەندین نمونەی خۆش و ناخۆشم لەبەردەستە لە بابەتە، کە لەناو نمونەکاندا زۆر جار کوڕێک یان کچێک پەیوەندیم پێوەدەکەن
- مامۆستا مەجالت هەیە کەمێک لەکاتت بگرم؟
+ منیش کە خوای پەروەردگار یارمەتیم دەدات و سوپاسی دەکەم دەڵێم بەڵێ لە خزمەتم.
دوای چەند ساتێک کەسێک لە دەرگای ژووردەدات بەڵێ فەرموو  (دادە یا کاکە)یەکی هەست ناسکی پڕ لەهیوا دێتە ژوور و، باس لە جۆرەها بابەت دەکەن و، داوای بۆچونی من یاخود راوێژ یان هاوکاری دەکەن.
 دوای ئەوەی وەڵامی خۆی وەردەگرێتەوە:
- بە خۆشحاڵییەوە: مامۆستا ئیشت نیە؟
+نەخێر گیانم
- دەی لەکاتم گرتیت خوا ئاگادارت بێت. کە ئەمانەیان مایەی خۆش بەختی هەردوکمانە.
بەم دەستپێکە دەچمە سەر کرۆکی بابەت و باس لەو نمونە جەرگــبڕانە دەکەم کە هۆکاری چەندەها هەڵسوکەوتی ناتەواو و دوور لە هەستی بەرپرسیارێتی و گوێدانە هەموو پرەنسیپەکانی سۆزو بەزەیی و خۆشەویستین.
 ئەوەی جێگەی داخە هەندێک جار:
- ئەلو مامۆستا؟
+ بەڵێ فەرموو
- هەندیک کارم پێتە ئەگەر مەجالت هەیە بێمە خزمەتت.
پاش کەمێک کەسێک کەدەرگا دەدات. بەڵام بەداخەوە کەسێکی پڕ لە ئاهو حەسرەت و دڵ پڕ لەگریان، گریانێک کە بەزۆر لەسەر لێوان بەندبوو.
 لەدوای گەیشتن بێ پێشەکی دەست بەگریان دەکات. چ گریانێک؟ گریانیکی قوڵ و جەرگ بڕ، وەها کە بەهیچ جۆرێک خۆتی لەبەر ناگریت.
+ بەدیار گریانی قوڵەوە دادەنیشم تاکو تەواو دەبیت کە تەواو بوو دەڵێم بەخێر بێیــت.
- بژیت سوپاس توخوا داوای لێبوردن دەکەم بە خوا نەمتوانی سەرم ئێشاندیت.
منیش فەرموی لیدەکەم و دەڵێت:
- مامۆستا من گرفتارم، هیچ کاتێک خۆشحاڵ نیم نازانم چی بکەم بەخوا حەز بەژیان ناکەم و ڕقم لەهەموو شتە.
+ بۆچی؟
- جا چیت بۆ باس بکەم، بە خوا لەترسی بۆڵە بۆڵ، دڵپیسی، خەم، خەفەت، دایک و باوکم، قسەووتن ..... حەزناکەم لەو کاتانەی پشوە بچمەوە بۆماڵەوە.
 ئاخر باوکم، دایکم، ...... بەتایبەت باوکم ماڵی کردووەتە جەهەنم و هەرچی خۆشی و رێز و بەهاو ئازادیە لێی زەوت کردوین و بەحەق و ناحەق قسەمان پیدەڵێت و ئازارمان دەدات ئەوەش جگە لەوەی دایکم بوەتە کۆیلەی دەستی و ئازاری دەدات، نازانم چی بکەم. مامۆستا توخوا چارەسەرێکمان بۆ دابنێ بەلکو لەو جەهەنمە ڕزگارمان ببێت.
.. دوای بیرکردنەوە بەهێواشی  دەست دەکەم بە قسەکانم و دوای کۆمەڵێک پرسیار (بەو کەمە تیگەیشتنەی خۆم) وێنای حاڵەکەی دەکەم، ئیدی هەندێ جار قسەکانم دەبێتە هۆی دابارینی فرمێسکەکانی و، زۆرجاریش خەندەو خۆشی دەبیتە میوانی. ئیتر دەست دەکەم بە بەدواداچوون و دەگەڕێم بە دوای دایک، باوک، برا یان ئەو کەسەی هۆکاری خەفەتباریەکەیەتی.
پاش چەند رۆژێک دوبارە تێلی بۆ دەکەمەوە.
+ ئەلو، فڵان کەس ئەگەر مەجالت هەیە سەرێکم لێبدە.
- هەر ئیستا باشە بەسەرچاو.

 دوای ماوەیەک زۆر بەخێرایی خۆی دەگەیەنێت دوای سەلام لە حازری بەو پەڕی خەفەتەوە دەڵێ فەرموو مامۆستا لە خزمەتم چیت کرد؟

دوای شەرحی بەدواداچوون وچەند قسەیەک. ووردە ووردە خەندە و خۆشی دەگەڕێتەوە و دەست دەکات بە پیکەنین و ناتوانێت خۆشییەکانی بشارێتەوە، دوای ماوەیەک بەوپەڕی خۆشییەوە داوای خاترخواستن دەخوازێت و خواحافیزی دەکات.

ئەمە تائێرە، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیمە ئەو کێشانەن کە هۆکارەکەی باوکە بەجۆرێک بوەتە مایەی ناخۆشی و خەفەت کە بچوکترین مەودای بۆخۆی و منداڵەکانیشی نەهێشتووەتەوە و، ئەگەریش کەمێک ماوەی دابێت دوایی لێی کردوون بەزەهر.

 ئەم حاڵەتانە زۆر قورسە و ئەستەمە چارەسەریان بکەیت چونکە ئەو (باوکەفەندیە) نایەوێت کەس قسەی بۆ بکات و ئەگەر قسەشی بۆ بکەی سزای منداڵەکانی دەدات و، دۆزەخیان بۆ سازدەکات کە لەم کاتەشدا کەس ڕۆڵی نیە چونکە ئەو لەگەڵ هەمووان وەک یەکە.
بەهەرحاڵ ئەمانە چەند حاڵەت گەلێکن، کە ئێمە رۆژانە دەستو پەنجەیان لەگەڵ نەرم دەکەین، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە، دووبارە ئەو باوکانەن مایەی خەم و ناڕەحەتییەکانی ڕۆڵەکانیانن.
بەڵام دواجار ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە ئەوکاتەیە کەسێک  دێتە ژوورەوە خەفەتبار و چاو پڕ لە گریانە و، کاتێ خواحافیزیشی کرد دەم بەخەندە و خۆشییە.

زۆرترین بینراو