#ڤایرۆسی کۆرۆنا

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

هەواڵی / 21/1/2020 334 جار بینراوە

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

شه‌ن پرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی‌ زه‌واج و هاوسه‌رگیری‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كان دڵ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ به‌ به‌راوورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ زگورتن, یان ته‌ڵاقدراون و بێ هاوسه‌رن.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا نزیكه‌ی‌ (3,5) ملیۆن كـه‌س به‌شدارییان كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زه‌واج و هاوسه‌رگیری‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ (5%) ژن و پیاوه‌كان ده‌پارێزێت له‌ توشبوونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كان دڵ.
ڕۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی مه‌یل) ئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ كه‌ زه‌واج ده‌بێته‌ هۆی‌ چالاكتركردنی‌ كاری‌ خوێنبه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كان و گه‌یاندنی‌ خوێنی‌ زیاتر به‌ ته‌واوی‌ لاشه‌, به‌تایبه‌تیش قاچه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی‌ تووش بوونی‌ په‌له‌كان به‌ لاوازی‌ و له‌رزین به‌ڕێژه‌ی‌ (19%) كه‌مده‌كاته‌وه‌.
ئه‌نجامه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كان مێشكیان چالاكتره‌ له‌چاو كه‌سانی‌ بێ‌ هاوسه‌ردا, له‌ گه‌نجان و ته‌ڵاقدراوه‌كاندا و به‌ڕێژه‌ی‌ (9%) خوێنی‌ زیاتر و خاوێنتر ده‌گاته‌ مێشكیان.
پزیشكه‌ پسپۆڕ و توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌ كه‌ هه‌تا هاوسه‌ره‌كان ته‌مه‌نیان گه‌نجتر بێت سووده‌كانی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ دكتۆر (جیفری‌ برغر)ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتیی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ و پسپۆڕی‌ تایبه‌تیی دڵ له‌ ناوه‌ندی‌ پزیشكیی زانكۆی‌ نیویۆرك ووتی‌: ئێمه‌ هانی‌ گه‌نجان ده‌ده‌ین كه‌ زیاتر چاودێری‌ باری‌ ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن و پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییان دوانه‌خه‌ن و زیاتریش پابه‌ندبن به‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیرییانه‌وه‌, له‌ به‌رامبه‌ردا توێژینه‌وه‌كانمان سه‌لماندیان كه‌ كه‌سانی‌ زگورت و بێوه‌ژن و بێوه‌پیاوه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و سستیی‌ كاری‌ مێشكیان و خه‌مۆكی‌ ده‌بنه‌وه‌.


زۆرترین بینراو