#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بۆ رێگری لەكێشەی باڵەكانی پارتی, مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتی ئامادەكاریەكانی كۆنگرە دەكات‌

هەواڵی / 21/1/2020 298 جار بینراوە

14یەمین کۆنگرەى پارتی
لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە بەتەوافوقی دەبێت و نوێنەری هەردوو باڵەكەی تێدا دەبێت
بۆ رێگری لەكێشەی باڵەكانی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی
بۆ رێگری لەكێشەی باڵەكانی پارتی, مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتی ئامادەكاریەكانی كۆنگرە دەكات‌

شه‌ن پرێس:
بەمەبەستى ئامادەکاریى بۆ ئەنجامدانى 14یەمین کۆنگرەى پارتی، لیژنەیەکى باڵاى 7 کەسى کە 4 ئەندامى مەکتەبى سیاسى و 3 ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لەخۆدەگرێت پێكهێناوه‌، لیژنەکە لە هەفتەى داهاتووەوە دەست بەکارەکانى دەکات و سەرەتاش بۆچوون و پڕۆژە و پێشنیازەکانى ئۆرگانەکانى پارتى وەردەگرن".

 سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ناوی هەریەك لە ئازادبەرواری و هۆشیار زێباری هەیە كە ئەندامی ئەو لیژنەیە بن، و مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتی ئامادەكاریەكانی كۆنگرە دەكات ئەوەش بۆ رێگری لەكێشەی باڵەكانی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی.

سەرچاوەكە دەڵێت، لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە بەتەوافوقی دەبێت و نوێنەری هەردوو باڵەكەی تێدا دەبێت.

بڕیارە لەم ساڵدا پارتی كۆنگرەی چواردەهەمینی ببەستێت ئەوەش لەكاتێكدایە كۆنگرە سێزدەی ئەو حزبە لە ١١ و ١٨ كانونی یەكەمی ٢٠١١ بەستراوە و دوای ئەوە پارتی بۆماوەی پێنج ساڵ كۆنگرەی دواخست.

پارتی له‌ماوه‌ی 74 ساڵی ته‌مه‌نیدا 13 كۆنگره‌ی كردووه‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م تا كۆنگره‌ی هه‌شته‌م مه‌لامسته‌فای بارزانی سه‌رۆك بووه‌ و له‌كۆنگره‌ی نۆیه‌م تا ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى ئه‌و حیزبه‌یه‌.

زۆرترین بینراو